دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندەکانی گرێ سپی و منبج

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی سەر بە گرێ سپی و گوندەکانی باکووری ڕۆژئاوای منبجیان تۆپباران کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، هێرشکراوەتە سەر گوندی عەرەب حەسەنی باکووری ڕۆژئاوات منبج. ئەنجومەنە سەربازیەکە ئاشکرا کرد کە ٧ گولە تۆپ بەر گوندەکە کەوتوون.

بە پێی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی سەربازی منبج سوپای تورک بە چەکی قوڕس هێرشی کردووەتە سەر بارەگاکانی هێزەکانی ڕژێم کە دەکەونە باکووری ڕۆژئاوای منبج. هەروەها لە شارەکە جووڵەی فرۆکەکانی کەشف دەبینرێت.

داگیرکەران هەروەها گوندەکانی قزەلی، سلیپ و خائەرابساهروچی گرێ سپییان تۆپباران کرد.

راگەیەنرا داگیرکەران لە گوندی قزەلی بارەگاکانی ڕژێمی سوریایان کردووەتە ئامانج.

ف.ق