سوپای داگیرکەری تورک ٢ هاوڵاتی گوندەکانی تەل تەمریان ڕفاند

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ناوی سوپای نیشتیمانی سوریا لە گوندی دبسەی تەل تەمر ٢ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.

تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی ئەنقەست لەدژی خەڵکی مەدەنی ناوچە داگیرکراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیس وریا بەردەوامە.

بە پێێ زانیاریەکانی ئاژانسی هاوار نیوزی ڕۆژئاوای کوردستان، چەتەکانی سوپای بەناو نیشتیمانی سوریای سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەوڵیاندا موڵکی هاوڵاتیان لە گوندی دبسی سەر بە تەل تەمر لە نزیک ڕێگای ئێم٤ تاڵان بکەن.

کاتێک هاوڵاتیان لەبەرانبەریان وەستانەوە و دژایەتیان کرد، چەتەکان ٢ هاوڵاتیان ڕفاند.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە ئامانجی کۆچپێکردنی هاوڵاتیانی هەرێمەکە و گۆڕینی دیمۆگرافیای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی جۆر بە جۆری دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.

ف.ق