سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی گرێ سپیی تۆپباران کرد

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک پێنج گوندی سەر بە ناوچەی گرێ سپی تۆپباران کرد.

ئەمڕۆ لە دوو کاتی جیاوازدا سوپای داگیرکەر هەر یەک لە گوندەکانی برکەتک، بیرکینۆ، عبدکو-ی گەورە و عبدکو-ی بچووک و کۆپرلکی سەر بە ناوچەی گرێ سپیی تۆپباران کرد.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١١:٥٠ خولەک بە کاتی ناوچەکە سوپای داگیرکەر هەر یەک لە گوندەکانی عبدکو-ی گەورە و عبدکو-ی بچووک و کۆپرلکی تۆپباران کرد. دواتر لە کاتژمێر ١٢:٢٥ خولەکیش بە کاتی ناوچەکە، گوندەکانی برکەتک و بیرکینۆی بۆردومان کران.

تا ئێستا لە بارەی زیانی تۆپبارانەکانەوە هیچ زانیارییەکمان بەدەست نەگەیشتووە.

دەوڵەتی تورک هەموو رۆژێک بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ناوچە جیاوازەکانی فیدراسیۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

لە ١٥ی ئەم مانگەشدا کۆگای گەنم لە ئوم ئەلکەیفی سەر بە تل تەمریش تۆپباران کرا. هەروەها ئەو تۆپبارانەی رۆژی ١٤ی ئەم مانگە لە گوندی ئەریدای سەر بە گرێ سپی دەستی پێ کردبوو، تا ١٥ی مانگ بەردەوام بوو. هەمان رۆژ گوندەکانی مەرەناز و مالکییەی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرینیش تۆپباران کران.

ز.ش