سوپای داگیرکەری تورکیا لە عەفرین شەش هاووڵاتی دیکەیان ڕفاند

سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین شەش هاوڵاتییان ڕفاندووە و چارەنووسیان نادیارە.

تاوانە دژە مرۆییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی لەدژی هاولاتیانی مەدەنی عەفرین بەردەوامە و ئەمڕۆ لە ناوچەی جندرێس-ی سەر بە عەفرین شەش هاوڵاتییان ڕفاندووە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار ناوی ئە شەش هاوڵاتییەی بەم شێوەیە ئاشکرا کردووە: مستەفا حەسکە، نیهاد حەسکە، وەلید حسێن، عەبدۆ خەلیل عەبدێ، بەدری حەلەبی و خەلیل موختار.

جێگای ئاماژەیە، کە سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە پاش داگیرکردنی عەفرینەوە سەدان هاوڵاتیان ڕفاندووە و ئەشکەنجەیان داون، هەروەها ڕێژەیەک لەو هاوڵاتیانەیان کوشتووە یان بۆ ئازادکردنیان داوای پارەیان لە خانەوادەکانیان کردووە.

 

ک-ش