سوپای داگیرکەری تورکیا لە عەفرین پێنج کەسیان ڕفاند

سوپای تورکیا وچەتەکانی لە گوندی گورزەلە-ی شێراوا-ی عەفرین ٥ هاووڵاتیان ڕفاند وداوای فەدیە لەبنەماڵەکەیان دەکەن.

ڕاگەیەنرا کە سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە گوندی گورزەلە-ی شێراوا ٥ کەسیان ڕفاندووە وبۆئازادکردنیان داوای بڕەپارەیەکی زۆر لە بنەماڵەکانیان دەکەن.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی هاوار ئەو کەسانەی کە ڕفێندراون: عەگید عەبدولڕەحمان(٢٥)، ئەحمەد یوسف عەبدولڕەحمان(٢٨)، جەمال ئۆلۆ( ٢٣)، نووری محەمەد(٤٤) و یوسفعەبدولڕەحمان (٦٨) ساڵ تەمەن ڕاگەیەنراوە.

چەتەکان بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندووە هەتاکو ئە پارە( فەدیە) نەدرێت ئەو کەسانە ئازاد ناکرێن.

' لە ٢ ڕۆژدا ٢٠ هاووڵاتی ڕفێندراون'

لە ماوەی ٢ ڕۆژدا لە عەفرین ٢٠ هاووڵاتی ڕفێندراون. لە گوندی قەستەل کیشیک-ی شەرا ١٦ کەس و لە ڕاجۆ ٤کەس ڕفێندراون. ئاشکرا کراوە کە لە عەفرین نزیک بە ٣٠٠ تراکتۆر، ٢١٨ ئۆتۆمبێل و بەهەزاران ماتۆڕسیکلێت دزراوە.

ک-ش