سوپای عێراق لە هەندێک ناوچە لە ئامادەباشیدایە

لە عێراق چالاکی شەرمەزارلردن بەردەوامە. هاوپەیمانی حیکمەی نەتەوەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەرنامەیەکی سێ قۆناغی پێشکیشکرد. سوپای عێراقیش لە نەجەف و کەربەلا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

خۆپیشاندانەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق و شارەکانی شیعەنشین بەردەوامە. لە چەند ڕۆژی دڕابردوودا بەهۆی هێرشی ژمارەیەک هێزی چەکدار گیانیان لەدەستدا. دوای هێرشەکان خۆپیشاندان لەدژی ئێران ئەنجامدران.

لە لایەک خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و لە لایەکی تر هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامە.

لە کەربەلا سوپا لە ئامادەباشیدایە

لە شاری نەجەفی شیعەنشین دوو هەفتەیە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران سووتێنراوە و لە شاری کەربەلاش خوەپیشاندان بەردەوامە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران. لە کەربەلا سێ ڕۆژە سوپا لە حالەتی ئامادەباشیدایە.

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران، هێزە ئەمنیەکان لە کەربەلا لەسەر ئاستێکی باڵا ڕێوشوێنیان گرتووەتە بەر.

لە زیقاڕ پشوو ڕاگەیەنرا

لە شاری زیقار کە خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدرێن، بە هۆی خۆپشاندانەکانەوە دوو ڕۆژە پشووی فەرمی ڕاگەیەنراوە. دووترێن هەوڵی لاوازکردنی خۆپیشاندانەکان دەدرێت.

لە بەغدا خۆپیشاندان بەردەوامە

لە بەغدای پایتەخت چالاکیەکان بەردەوامن، لە گۆرەپانی تەحریر چەند ڕۆژ لەمەوبەر گەنجێک بە قەناس کوژرا. لە گۆڕەپانەکە خۆپیشاندان بەردەوامە. دوێنی لە گۆڕەپای ئەلوەسبیە خۆپیشاندەرێک لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژرا.

لە بەسراش لەدژی ئێران خۆپیشاندان بەردەوامە. ناوی کۆڵانی خومەینی بۆ کۆڵانی شەهیدانی تشرینی یەکەم گۆڕدرا.

هاوپەیمانی حیکمە پڕۆژەیەکی ڕاگەیاند

لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ ژمارەیەک لایەن کۆبووە. لەگەڵ ئەوەی وادەی پێکهێنانی حکومەت بەرەو کۆتایی دەچێت، بەڵام هیچ هەنگاوێکی جددی نەنراوە.

عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی حیکمە بەرنامەیەکی ٣ قۆناغی بۆ چارەسەر پێشکێش کرد. لە بەرنامەکەدا پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەیە.

بە پێی بەرنامەکە حکومەتی کاتی دروست دەکرێت و سەرۆکوەزیرێک لە لایەن هەموو لایەنەکان دەستنیشاندەکرێت.

قۆناغی دووەم پێکهێنانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی سەربەخۆیە و دواتر پڕۆسەی هەڵبژاردنە.

قۆناغی سێیەمیش هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.

ف.ق