سۆزدار ئاڤێستا: ٤ی نیسان رۆژبوونی هەموو گەلانە - ٢ -

"٤ی نیسان رۆژبوونی هەموو گەلانە. رۆژبوونی ژنانە. رێبەر ئاپۆ دەڵێت: 'قورسترینی ئەو ئازارانەى کە کێشاومە، ئەوەیە کە تۆ چۆن نەتەوەیەک بهێنیتە دونیا. نەوتەوەیەک لە دایک ببێت. من لە ژیانی خۆمدا ئەو ئازارەم کێشا تا نەتەوەیەکم هێنایە دونیا'.

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیی سەرۆکایەتیى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى ٧١هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شیکارییەکانى خستەڕوو.

ڕێبەر ئاپۆ تەڤگەری ژنی ئازادی وەک دیاری پێشکەش بە دایکی کرد. پێویستە ئەوە چۆن ببینرێت و هەستێکی چۆن دەخولقێنێت؟

لە ئێستادا پێویستە تیشک بخرێتەوە سەر تێکۆشانی ئازادی ژن کە خاڵی گرنگە لە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆدا. ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادی ژن، خۆشەویستی ژن وەک خۆشەویستی بۆ ژیان، وەک گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و پۆلیتیک، وەک بەرهەمی مێژوو و تا ئێستا پێناسە دەکات کە هەموو خولقاندنەکان بە دەستی ژن دروست بووە. بەرهەمهێنان بە دەستی ژن دروست بووە. بە دۆزینەوەی ژن و بە تاقیکردنەوەکانی ژن دروست کراون. ڕێبەر ئاپۆ ئەو شتانە وەک بناغەی سەرەکی دەزانێت و ئێمە قەڕزاری ئەو هەڵوێستەین. ڕێبەر ئاپۆ ئەو شتانەی کە لە کەسایەتی ژندا دروستکرابوون پارچەکرد. ژنی کۆیلە بە هەزاران ساڵە دوای ڕەنجێکی گەورە بە پێشکەوتنی سیستمی دەسەڵاتداری و چینی و ڕەنجخواردنێکی گەورە بێهێزکران. ڕێبەر ئاپۆ جارێکیتر ژنانی هەستاندەوە و لەسەرپێ داینان. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە وەک خوڵقاندنی ژیانی نوێ پێناسە بکات. هزر و بۆچوونی ئازادی لە ژندا بەرەوپێشەوە برد. ئەو خەباتە لە هەر سێ زایینەکە سەخترە. بە هەموو شێوەیەک ژنان لە دەرەوەی کۆمەڵگادا هێلرابوونەوە. مامەڵەی کۆیلەیان لەگەڵدا دەکرد. بێهێز ببوون. وەک ئامێرێکی کڕین و فرۆشتن لە دەستی سیستم و پیاواندا بوون. ڕێبەر ئاپۆ بە شیوەیەک نزیکی ژن بوو کە چۆن دەتوانێت هاوڕێیەتی بکات، چۆن دەتوانێت خۆشەویستی بکات و زانانا ببێت. ئێدی لە تێکۆشانی ئازادیدا بۆ خۆی وەک هەڤاڵ و هاوڕێ بینی و لە هەموو خەباتی خۆیدا جێگای بۆ کردنەوە.

ئەمڕۆ ئێمە دەبینین لە ژنانی ئەستوخوار و بێئیرادە قاڕەمانی دروست کرد. ژنانی زانای دروست کرد. فەلسەفەی ئازادی ژنانی بەرەوپێشەوەبرد. سوپای ژنی دامەزراندن کە لە جیهاندا نمونەیە و ماوەدرێژە. بیردۆزی ڕزگاری ژنان لەسەر پێنج ڕەگەزی سەرەکی خوڵقاند و ئەمڕۆ ژنان خاوەن پێوانەن. چی ڕەتدەکاتەوە و چی قبوڵ دەکات لە دەستی ژندایە. چۆن دەژی و ناژی. چۆن تێدەکۆشێت و چۆن خۆی بنیات دەنێت. لە پاراستنی خۆیان بگرە، لە وڵاتپارێزی خۆیان بگرە، بە ئەخلاقی هەبوونی خۆیان مسۆگەر دەکەن. ٢٧ ساڵە بێوەستان لە شوێنێکی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرانبەر هەموو جۆرە فاشیزمێکی دەسەڵاتداری تێکۆشانی پاراستن دەکات. هزر و فەلسەفەی گەورەی کەسایەت و میلیتانی وەک سارا خوڵقێنرا کە چۆن لە بەرانبەر دوژمن خاوەن هەڵوێستە. وەک زیلان، وەک بەریتان دروست بوون. لە ساراکان بگرە تا دەلالا، ئارمانج، تێکۆشین. بە هەزاران ژنی قاڕەمانی خوڵقاند. ئەمڕۆ خاوەن سیستمێکە، خاوەن بیردۆزیەکە و خاوەن دەزگایە. خاوەن چەکی پاراستنە. خاوەن هزر و ڕامانی زانستی ژن و ژنەلۆژیە.

ئەوەش دیاری ڕێبەر ئاپپۆ بۆ دایکی بوو. هەم ساڵیادی وەفاتی دایە ئووەیش و ساڵیادی دامەزراندنی سوپای ژن زۆر وابەستەی یەکتریە. لە ١٩٩٣ دایە ئووەیش کۆچی دوایی کرد، دوای ٦ مانگ ڕێبەر ئاپۆ سوپای ژنی ڕاگەیاند. ئەو گرنگ بوو کە چۆن وڵامی دایکی بداتەوە. چۆن ژن بە واتە دەکات. بە بەهای بکات، زانایان بکات و خاوەنداری لە خۆیان بکەن. ژنانیش لەسەر ئەو ڕاستیانە لەسەر رێگای ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانیان کرد و لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە. ڕێبەر ئاپۆ وتی، "من پیاوەتی کلاسیکم کوشت". لەگەڵ ژنان هاوڕێیەتی دروست کرد و لە کەسایەتی سارادا و تا ئێستا ژنی کلاسیکیشی کوشت. ژنی کۆیلە و ئەستوخوار کە لەبەرانبەر زوڵم دەلەرزی ڕزگار کرد و لە ئێستادا خاوەن هەڵوێستێکی ئازادە. ئەمە ڕۆژی لەدایکبوونی ژنانە و بەرەوپێشەوەبردنی هێڵێکی نوێیە. ئەمە دروستکردنی سیستمی دیموکرات و سۆسیالیستە.

گەلی کورد لە ساڵی ٢٠٢٠ دا پێویستە بە چ شێوەیەک لە واتە و ڕۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ بڕوانێت؟

وەک تەڤگەری ئازادی و گەلی کوردستان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان گەورەتر بکەین، ساڵی ٢٠٢٠ ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە ٧١ ساڵ. ڕێبەر ئاپۆ لەم ٧١ ساڵەدا ٦٠ ساڵی تەمەنی بە تێکۆشانێکی سەخت بەڕێکرد. گرنگترین خاڵ کە ئێمە تەئکیدی لێدەکەیەنەوە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. پێویستە بە تەئکیدی ڕێبەر ئاپۆ لەو بارودۆخەکە بێتە دەرەوە. ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت هەم بە ئازادی و هەم بە تەندروستی بەردەوامی بە تێکۆشانەکەی بدات. ئامانجی ساڵی ٢٠٢٠ ئەمەیە. ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە بە واتای تێکۆشان دێت، واتای زیاتر ڕێکخستنە، زیاتر تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆیە، لە هزر و رامانی ڕێبەر ئاپۆدا سەرلەنەوێ خۆ خوڵقاندنە. لە خۆماندا دروستکردنی سیستمێکی دیموکراتی کۆمەڵایەتی پۆلیتیک و ئەخلاقیە. لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە بزانین ئەم تێکۆشانە چۆن دروست بوو، بە بەرخۆدان چۆن تێپەڕی، رەنجێکی چۆن درا، هەڵوێستێکی چۆن پیشاندرا، فەلسەفەی ئەم ژیانە چۆن خوڵقێنرا، شیوەی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ چۆنە و لەم جۆڕە ڕۆژانەدا پێویستە ئەم پرسیارانە لە خۆمان بکەین. خۆمان بۆ ئەم پرسانە ئاماد ەبکەین. ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک بە هێزی جەوهەری خۆی جوولاوەتەوە، هیچ کاتێک لە ژیانیدا بێچارە نەبوو. لەناو قەیران و گێژاودا چارەسەری خوڵقاند.

ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک بەدوای ڕاستیدا گەڕاوە. بووە قاڕەمانی بەرخۆدان. هەموو کاتێک بە هەڵویستی خۆی، بە ڕوح و مێشکی خۆی بوو بە زانستی فەلسەفەی ئازادی. ڕۆژێکی بەم شێوەیە نابێت بە تەنها وەک ڕۆژی لەدایکبوونی کەسێک ببینرێت و پێویستە لە رێبەر ئاپۆ باش تێبگەین. ئێمە کێین، ڕێبەر ئاپۆ کێیە؟ دەبێت ئەمە لێکبدەینەوە. لە منداڵی تا گەورەبوونی و تا ٢٠٢٠ تێکۆشانی ٧١ ساڵ چی لەگەڵ خۆی هێنا و چی دروست کرد و ئەمڕۆ لە چ ئاستێکدایە؟ پێویستە هەست بە یەکەمین ڕۆژی شۆڕش تا شەڕی گەلی شۆڕشگێری بکەین و لێی تێبگەین. بە تایبەتی ئێمە وەک ژنانی کوردستان، وەک میلیتانەکانی تەڤگەری ئازادی ئەم ڕۆژە زیاتر وەک ڕۆژی لەدایکبوونمان ببینین. ئەمساڵ ساڵی تێگەیشتنە، ڕۆژی خۆگەیاندنی بەو ئاستەیە کە هەموو چارەسەریەکیان ئەم هێڵەیە. لە ئەنجامی ڕاستی ڕێبەرتی و تەڤگەری ئازادیدا کورد بووەتە هێزێکی ئازاد و دیموکراتی هەرێمەکە. کورد لە سەدەی ٢١ دا سەرەتا بۆ خۆیان و بۆ گەلانی هەرێمەکە و مرۆڤایەتی لەسەر بناغەی هێڵی نوێی ئازادی و دیموکراستی مۆدێلی سیستمی ژیانی دیموکراتی و کۆموناڵ دەخوڵقێنن. لە داهاتوودا ئێمە دەتوانین لەسەر ئەم بناغەیە خۆمان بخوڵقێنین و دەتوانین رێبەر ئاپۆ لەم بارودۆخەدا دەربێنین.

لە هەمان کاتدا گۆشەگیریی قورسکراو لەسەر رێبەر ئۆجالان بەردەوامیی هەیە. لەمدواییانەدا لە ئیمراڵی ئاگرکەتەوە و گومان لەسەر ئاسایشی رێبەر ئاپۆ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. دواى ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بووە رۆژەڤ. ئێستا لە تورکیا رۆژ لە دواى رۆژ و تاوەکو دێت ئەو ڤایرۆسە بڵاودەبێتەوە و رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەگیراوەتەبەر. دۆخی زیندانەکان بەهۆی مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسەوە گومانی گەورەی دروستکردووە. لەو دۆخەدا دورگەی ئیمراڵی چ مەترسییەکى لەسەر؟

گۆشەگیریی قورسکراو لەسەر رێبەر ئاپۆ و یارییەکانى دەوڵەتى تورک بەردەوامییان هەیە. پێش ئەمە لە ٢٧ی شوبات دا لە دوورگەى ئیمراڵی، وەک بڵێیت بە ئەنقەست ئاگرێک خرایەوە. خواستیان گەلی کوردستان و بزووتنەوەى ئازادی تاقی بکەنەوە و بزانن هەڵوێستمان چی دەبێت؟ دەیانخواست هەندێک لێکدانەوەى سیاسی و هەندێک لێکدانەوەى تری جیاجیا لەسەر گەلی کورد پێش بخەن. لە ٣ی ئاداردا چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا و هەندێک بابەتى باسکرد. ئەو ئاگرە بیانویەکە. دەیانەوێت پەیامێک بدەن. دەبێت مرۆڤ ئەو پەیامانە باش بخوێنێتەوە. هێزی رێبەر ئاپۆ لەسەر گەلی کوردستان، چارەسەریی کورد و هەموو گەلانی ناوچەکە، ئەو ئاڵۆزیانەى کە ئێستا  فاشیزمی تێکەوتوە، لەو کاتەدا لە ئیدلب لە تەنگاوییەکدا بوون و لە هەموو رووە سیاسییەکانیشەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مایەپووچ بوون، بۆیە دەیانخواست لەو رێگەیەوە رۆژەڤێکى تر دروست بکەن. گەلی کوردستان و بزووتنەوەى ئازادی لە هەموو گۆڕەپانەکەدا بەرخودانی نیشاندا و دوژمن ناچار بوو چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.

بەڵام بەو چاوپێکەوتنە هەموو شتێک چارەسەر نەبووە. ئێستا دیسانەوە گۆشەگیری بەردەوامە و مەترسییەکەش گەورەیە، چونکە ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چی لە ئیمراڵی روودەدات ئێمە نایزانین. ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ناوی کۆڤید ١٩یە، مرۆڤ دەتوانێت پێی بڵێت ڤایرۆسی سیستمی کاپیتالیزم. سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیزم نەخۆشی دەئافرێنێت. پێشتریش ڤایرۆس و نەخۆشیی وەک شێرپەنجە، وەک داعش لەلایەن ئەو سیستمەوە ئافرێنرابوون. ئەمڕۆ نەخۆشییەکى تر بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ئێستا سیستمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیزم دەهەژێت. بەڕاستی مرۆڤ سەری سوڕ دەمێنێت. مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست بەو رادەیە بێچارەیە؟ یان بە ئەنقەست و بە پلان ئەو قەیرانەیان دروستکردووە؟ ئێمە گومانمان لەو بارەیەوە هەیە. سیستمێک کە بەهای مرۆڤی تیادا نەماوە، دەتوانێت بۆ ئەوەى خۆی سەرلەنوێ نۆژەن بکاتەوە هەموو جۆرە بێ ئەخەلاقییەک ئەنجام بدات. هەر لە ئێستاوە دەڵێن، ئیدی وەک پێشتر نابێت و زۆرێک لە شتەکان دەگۆڕدرێن.

لێرەدا دیسانەوە مرۆڤ دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئانالیز و شیکارییەکانى رێبەر ئاپۆ. ئەوەى رێبەر ئاپۆ وتویەتى و ئێستاش لەسەر سیستمی کاپیتالیستی مۆدێڕنیتە دەیڵێت، بە کردەوە ئەنجام دەدرێت. بەهای ئازادی و دیموکراسی بۆ هێزەکانی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست تەنها ئەو کاتەیە، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانیان بکات و لەو کاتەدا بەهایان هەیە. لەوە زیاتر هەڵگری هیچ مانایەکى تر نییە. بە ئەندازەی نوکە دەرزییەک بەهای دیموکراسی و ئازادییان لەلا نییە و هیچ نرخ و واتایەکى پێ نادەن. هەر خۆی تاوەکو ئێستا چۆن جوڵاونەتەوە و چۆن لە کێشە و بابەتەکان نزیک بوونەتەوە، روون  و ئاشکرایە. بۆ هێزە هەژمونگەراکانى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست هەموو شتێک بەرژەوەندییە. هەر شتێک خزمەتى بەرژەوەندییەکانیان بکات بەهادار و بەنرخە، بەڵام ئەگەر ئیدی لە شوێنێکدا سوودی نەما بۆیان و رۆڵی خۆی لە دەستدا لەو کاتەدا بەبێ دوودڵی لێی هەڵدەگەڕێنەوە. ئەوە راستیی سیتسمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستە. ئێستا هەموو کەس باشتر لەوە تێدەگات و روو لە زانستی رێبەر ئاپۆ دەکەن. منیش دەڵێم، سەرەتا گەلانی کوردستان و هەموو ئەو گەلانەی لە دژی ئەو سیستمەن لە کاتی زەحمەتی و دژواریدا کتێب و شیکارییەکانى رێبەر ئاپۆ بخوێننەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن. ئەوە هەقیقەتە. باش بیبینن و نەکەونە ژێر ترسی بێچارەبوون. دەبێت هۆشیارانە بجوڵێنەوە و ئەو شەڕە تایبەتە پوچ بکەنەوە.

دەبێت گەلەمان ئەوە باش بزانێت، کە دەوڵەتى فاشیست لەم رۆژانەدا بەمشێوەیە بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆ سەر گەلی کورد. ٨ شارەوانیی تری داگیرکرد. گوایە هەندێک پاکێج ئامادە دەکات، کە زیندانییەکان ئازاد بکات، بەڵام ئەوەش دەرکەوت، کە تەنها پاکێجەکان بۆ بەردانی دەستدرێژکاران، چەتەکان و ئەو کەسانەیە، کە بە ناوی ئەردۆغانەوە دزییان کردووە. بەو پاکێجە زیندانەکان چۆڵ دەکەن و کورد دەخەنە شوێنەکانیان، با هەموو کەس ئەوە بزانێت، کە ئەردۆغان دەیەوێت لەو زیندانانەدا کامپی مردن بۆ کوردان دروست بکات. بە کۆمەڵ مرۆڤەکانی تیادا لە ناو ببات. دیسانەوە بە ئەنقەست لە کوردستان دا رێوشوێنی دژ بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناگیرێتەبەر. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە نەک تەنها لە باکووری کوردستان، بەڵکو لە سەرتاسەری کوردستان چەپەڵی و قێزەونی بڵاودەکەنەوە. دەبێت گەلی کوردستان سەرەتا پارێزگاری لە رێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیان و هەموو کۆمەڵگە بکات و خوێندنەوەى راست و دروست بۆ دۆخەکە بکات. راست نزیک بێتەوە و تێکۆشانی خۆی بەردەوامی پێ بدات. گەلەکەمان خاوەنداری لە خۆی و لە کۆمەڵگەکەى خۆی بکات. پشتگیری لە یەکتر بکەن. خۆیان لە فەلسفە و فکری رێبەر ئاپۆدا قوڵ بکەنەوە. لەم کاتەدا مرۆڤ نەک تەنها لە ماڵی خۆیدا، بەڵکو مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەموو شوێنێکى بۆ بووەتە زیندان. شەڕێکى دەروونی لە لایەن میدیاکان و دەزگاکانى راگەیاندنەوە بەرێوەدەچێت. دەبێت سەرەتا گەلی تێکۆشەرمان و بەرخودێرانمان، ئەوانەى خاوەن ئەزموونی ساڵان و رۆژانی زۆر قورس بوون و تێیانپەڕاندووە، دەبێت دڵ و مێشک و دەروونی خۆیان ساخ و تەندروست رابگرن و بپارێزن. بە هەموو شێوەیەک خۆتان بە ورە و زیندویی بهێڵنەوە و دەبێت خۆتان لە بیر و رامان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆدا قوڵ بکەنەوە.

لەم رۆژانەدا کە ماڵەکانى خۆتاندا دەمێننەوە با کتێبەکانى ریبەر ئاپۆ بخوێننەوە و لێکۆڵینەوە بکەن. لە بریی ئەوەى لە کوێ چی بووە، چەند کەس گیانیان لەدەستداوە، بۆ تێپەڕاندنی ئەم گێژاوە دەست بە لێکۆڵینەوە و خوێندنەوە بکەن.  دەبێت رۆژەڤ بە باشی پڕ بکرێتەوە و تێکۆشانی خۆتان بەهێزتر بکەن، کە ئازادیی رێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیانی تیادا پێشبکەوێت. لەم رۆژە قورسانەدا ئەو شتەى کە دەبێت مرۆڤ دەستنیشانیان بکات ئەوانەن. لە ٧١ ساڵیی رێبەر ئاپۆدا، لە هەموو شتێک گرنگتر ئەوەیە کە زۆرترین تێگەیشتن لە رێبەر ئاپۆ دروست ببێت. دەرمان لە تێگەیشتندایە. دەرمان شتێکی رۆحی، دەروونی و زیندووبوونە. گەلی کوردستان و هێزە ئەڵتەرناتیڤەکانی ئەو سیستمە دەتوانن لەم قەیرانەدا زۆر بەهێزتر و چالاکانەتر خۆیان پێشبخەن و دەربکەون، چونکە ئەوەى دەدۆڕێت سیستمی باڵادەستە، کاپیتالیزمە. با دەوڵەتى تورک و رژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە باش ئەوە بزانن. ئەگەر لە ئیمراڵی و هەموو زیندانەکاندا شتێکى نەخوازراو روو بدات ئەوان لێی بەرپرسیارن. گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان لێپرسینەوە لەو روودانی دۆخێکى لەو شێوەیە دەکەن. لەچوارچێوەیەدا جاریکیتر رۆژبوونی رێبەر ئاپۆ لە هەموو ژنان، گەنجان، گەلی کوردستان، شەڕڤانانی ئازادی، هەموو زیندانیان و میلتانان پیرۆز دەکەم. سڵاو و رێزی خۆم بۆ رێبەر ئاپۆ و گەلانی شوێنکەوتووی ئەو راستییە پێشکەش دەکەم.

ژ.ت / ف.ق