سێیەمین ساڵی خوێندن لە هەلومەرجی قورسدا لە شەهبا دەستپێدەکات

مامۆستا و خوێندکارەکانی عەفرین لەناو هەلومەرجێکی قورسدا دەست بە ساڵێکی نوێی خوێندن دەکەن. مامۆستایانی عەفرین لە بینایەکی کۆن و وێرانە دەستیان بە خوێندن کرد، دەیانەوێت پشتگیریان بکرێت.

بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ٢٠ی کانونی دووەم/ ٣٠ بەفرانبار دانیشتوانی عەفرین لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٨/ ٢٥ی ڕەشەمە ناچار بوون ماڵ و شارەکەیان بەجێ بهێڵن و لە ناوچەی شەهبا و شەرا نیشتەجێ ببن. وێڕای سەختی و ناخۆشی قورسیش هەرگیز دەستبەرداری بەرخۆدان نەبوون، بەهێز و دەفەتەکانیان هەوڵیان داوە ژیانی کۆمۆنالی دیموکراتیک بونیاد بنێن. لە لایەکەوە بەرخۆدان بۆ گەڕانەوەی عەفرین بەردەوامە، لە لایەکەی دیکەشەوە لە پەروەردەوە هەتا تەندروستی، لە شارەوانییەوە هەتا کۆمۆن و ئەنجومەنەکان هەوڵ دەدرێت لەسەر بنەمای سیستمێکی کۆمۆنال دابمەزرێنرێت.

مامۆستایانی عەفرین خۆیان لەژێر چەتری کۆمیتەی پەروەردەکردنی کۆمەڵگە (کەپەجە- KPC)ی دیموکراتیکدا ڕێکخستووە، بۆ ئەوەی منداڵانی عەفرین لە پەروەردە بێبەش نەبن، لەناو هەلومەرجی سەختدا کار دەکەن. ئەو مامۆستایانەی کە سەرەتای ساڵی دووەم لەژێر وێرانە پەروەردەکانیان تەواو کرد، بۆ ئامادەکاریی بۆ ساڵی سێیەمینی پەروەردە لە پشوودا لە ئەکادیمی، خولی پەروەردەییان بینی. هاوسەرۆکی KPCی دیموکراتیک مامۆستا حامد ڕستۆ لەبارەی کارە پەروەردەییەکانی، ئاستی مامۆستایان و پێویستی پەروەردەیی سێیەمین ساڵ قسەی کرد. 

حامد ڕستۆ ڕایگەیاند، ساڵی یەکەم وێڕای ئەوەی کە هیچ شتێک نەبوو، بە دەرفەتەکانی خۆیان دەستیان بە کار کرد و وتی: "تاکە ئامانجی KPC لەم ناوچەیە ئەوەیە کە خوێندکارەکانیان بە باشترین شێوە پەروەردە بکەن. ڕێبەر ئاپۆ چەندین جار سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر بایەخی پەروەردە. بێگومان پەورەردە بۆ هەر کۆمەڵگەیەک زۆر گرنگە. بەڵام بە تایبەتی بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە. سەدان ساڵە گەلی کورد لەبیر کراوە. ئەگەر خۆی لەڕووی ئایدیۆلۆژی، فەلسەفی، بە کورتی خۆی لە هەموو زەمینەیەکدا پەروەردە نەکات، ناتوانین سەربکەوین. ئەگەر گەلێک سیستمێکی بەهێزی پەروەردە نەخوڵقێنێت، ئەو گەلە نابێتە خاوەن دواڕۆژێک".

رژێم نەیدەهێشت کتێبەکانی خوێندنیش بگات

حامد ڕستۆ باسی لەوەش کرد، کاتێک لە عەفرین دەرچووین و وەکو KPC ئەوان زۆر سەختی و ناخۆشیان بینی و وتی: "لە شەهبا خوێندنگە نەبوو، کتێب نەبوو. ئەو خوێندنگایانە هەشبوون، لەلایەن چەتەکانەوە ڕووخێنرابوون. لەبەر ئەوە سەرەتا ناچار بووین خوێندنگا لە کەمپەکان بکەینەوە. لەژێر چادرەکان، مێز و کورسیش نەبوون. بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و گەل پەروەردەکەمان گەیشتە ئاستێک. بەهۆی ئەوەی کتێبی خوێندنمان نەبوو، بە  pdf کتێبمان بەسەر مامۆستاکانماندا دابەش دەکرد کە پەروەردە بدەنە منداڵان. مامۆستایان بە pdf لەسەر تەلەفۆن وانەیان بە منداڵان دەوتەوە. نە کتێبی خوێندکار هەبوو، نە هی مامۆستاش.

لە ناوچەی جزیرە کتێبیان بۆ ناردین، بەڵام کتێبەکانمان چەندین مانگ لە خاڵی پشکنینی ڕژێمی سوریا ڕاگیران. نەیانهێشت تێپەڕ ببن، کاتێکیش هاتن، زۆربەی ئەو کتێبانەی کە پێویستمان بوون تێیدا نەبوون. باسی ئەو بابەتانەمان کرد کە مامۆستا سەختی زۆریان تێدا کێشاوە. بۆ ئەو مامۆستایانەمان لە خوێندنگە سەرەتاییەکان پەورەردە ئامادە کرا. بۆ مامۆستایانی خوێندنگە ناوەندی و دواناوەندییەکان پەروەردەی لقەکان دەستپێکرا. هاوکات دوو ئەکادیمیای پەروەردەی ئایدیۆلۆژی، فەلسەفی و تیۆری دامەزرێندران. بەو شێوەیە مامۆستایانمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادەن. ئیدی دەتوانن چەندین وانە بە خوێندکاران بڵێنەوە.

هەروەها هەوڵ دەدەین کتێبەکانمان خۆمان ئامادەی بکەین، بەڵام هێشتا نەمانتوانیوە ئەوە بکەین. وێڕای ئەوەش ئامادەکارییەکانمان بۆ پەڕاو، پێنوس و کەرەستەکانی دیکەی پێویست هەیە. ئامانجمان ئەوەیە کە بارێک لەسەر شانی بنەماڵەکان کەم بکەینەوە. لە پەڕاوەوە هەتا پەرتوک، پێنووس و جلوبەرگ، دەمانەوێت هەمووی خۆمان دابینی بکەین." حامد ڕستۆ بانگەوازی بۆ گەلی کورد لە ئەوروپا و ناوچەکانی دیکە کرد کە پشتیوانیان بکەن.

'دامەزراوەکانی هاوکاریکردن، هاوکاری ناکەن'

لە بەڕێوەبەرانی خوێندنگەکانی ناوچەی ئەهرەز سەباح جرنەس-یش وتی: "لە شەهبا ساڵی یەکەم بێگومان زەحمەت بوو. چونکە هەر مامۆستایەکمان لە ناوچەیەک بوو، ئاگامان لە یەکتری نەبوو، دواتر کۆ بووینەوە، کۆمین دامەزرێندران. هەر مامۆستایەک لەو ناوچانەی کە لێی بوون کۆ بوونەوە و دەستە دەستە دەستیان بە کارکردن کرد. کۆمیتەی پەروەردەکردنی کۆمەڵگە (کەپەجە- KPC) لەنوێوە کۆ بوەوە، ئەنجومەن دروست کرا. لە هەموو گوندێک بەڕێکخستنکردن دەستی پێکرد. دواتریش دەستمان بە کۆکردنەوەی خوێندکاران کرد. وێڕای ئەوەش کەرەستەی پەروەردەشمان کۆ کردنەوە. ئەو کاتە وێڕای هەلومەرجی قورس بە باشترین شێوە خوێندکارمان کۆ کردبوونەوە".

مامۆستایانمان لە هەفتەی داهاتوو ئەرکدار دەکرێن. ئەو مامۆستایانەی خوێندنگەکانیان دیار بوون، لە ئێستاوە دەچنە شوێنی خۆیان. ئامادەکارییەکان لە خوێندنگەکان ئێستا بەردەوامە. تۆمارکردنی منداڵان بەردەوامە. ئەوەی کە بۆ ئێمە زۆر سەختە پەیداکردنی کەرەستەی پەروەردەکردنە، نەک ئاسایش. هەوڵمان دا بە دەرفەتەکانی خۆمان ئەوە چارەسەر بکەین، بەڵام بەش ناکەن. هەتا ئێستا هاوکاری لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانەوە نەهاتووە. بەڵێنیان داوە، بەڵام هیچیان بەڵێنی خۆیان جێبەجێ نەکردووە".

ک-ش