سێیەمین کۆنگرەی تەڤ-دەم دەستیپێکرد

بە دروشمی 'کۆمەڵگای ڕێکخراو و ئازاد سەرکەوتن مسۆگەر دەکات'، کۆنگرەی سێیەمی تەڤ-دەم لە ناوەندی کلتوری و هونەری ئارام تیگران دەستیپێکرد.

کۆنگرەی سێیەمی تەڤ-دەم لە شاری ڕمێلان لە ناوەندی کلتوری و هونەری ئارام تیگران بە ڕێوەدەچێت. شاندێک لە ئەنجومەنی سیڤیلی سەر بە مەسەدە، نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان و ڕێکخستنە سیاسیی و کۆمەڵایەتیەکانی ڕۆژئاوا و باکووری سووریا، لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەستەی بەرێوەبەریی تەڤ-دەم بەشداری کۆنگرەکە دەکەن.

کۆنگرەی سێیەمی تەڤ-دەم بە یادکردنەوەی گیانبەختکردوانی ئازادی دەستیپێکرد. پاشان وتارەکانی دەستپێک لەلایەن هاوسەرۆکانی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤ-دەم ئاڵدار خەلیل و ئاسیا عەبدوڵا وە دەخوێندرێنەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی کۆمیتەی ئامادەکار، ئەو نامانەش دەخوێندرێنەوە کە بۆ کۆنگرە نێردراون. هەروەها کار و خەباتی تەڤ-دەم هەڵدەسەنگێندرێن و دواتر کۆنگرە بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی دێت.