سەدان چەتەی تری داعش لە باغوز خۆیان رادەستى شەڕڤانان کرد

ئەمڕۆ لە باغوزی دێرەزۆر سەدان چەتەی تری داعش خۆیان رادەستى شەڕڤانانى قەسەدە کرد.

ئۆپەراسیۆنى شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) بۆ سەر گوندی باغوز لە ناوچەى هەجینى دێرەزۆر لە دژی ئەو چەتانەى داعش بەردەوامە، کە ئامادە نین خۆیان رادەستى شەڕڤانان بکەن.

بەپێى زانیارییەکانى ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) لەو ناوچەیدا سەدان چەتەى تری داعش خۆیان رادەستى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) کرد.

شەڕڤانانی قەسەدە چەتەکانیان لە شوێنێکدا گەمارۆداوە، کە وەک کامپ بۆ مانەوەى خۆیان دروستیان کردووە.

ر.م