سەرکەوتن بەسەرداعشدا سەرکەوتنی هەمووژنانە

زنارین کوبانی فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن(یەپەژە) وتی، ژنان لە کونەوە بە تیپی زێڕین تێکۆشان وسەرکەوتنی خۆیان لەناولاپەرەی مێژوودا نەخشاندووە و ئەمرۆ بەپێشەنگایەتی یەپەژە ئەو تێکۆشانەیان گەشترکردووەتەوە.

زنارین کوبانی فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە دەربارەی سەرکەوتن بەسەرداعشدا قسەیکرد و وتی، ژنان لە کونەوە بە تیپی زێڕین تێکۆشان وسەرکەوتنی خۆیان لەناولاپەرەکانی مێژوودا نەخشاندووە و ئەمرۆ بەپێشەنگایەتی یەپەژە ئەوتێکۆشانەیان گەشترکردووەتەوە و لەقۆناغێکی نوێدایە.

زنارین کوبانی فەرماندەی یەپەژە لە دەسپێکی قسەکانیدا سەرکەوتنی مێژوویی بەسەر داعشدا لە هەموو هەڤالان، ژنانی جیهان و هەموو گەلان کە لەپیناوی ئەم شۆرشەدا تێکۆشانیان کردووە، پیرۆزکرد. ئەمرۆ مێژوو لەسەردەستی ژنانی تێکۆشەر دەنوسرێتەوە و بەڕەنگی ژنان شۆرشی گەلان لەئارادایە. تێکۆشانی ئەم ساڵانە لەدژی داعش، ئاسان نەبوو، هەنگاوبەهەنگاوی ئەوسەرکەوتنە بە خوێنی شەهیدان مسۆگەر بووە. بەپێشەنگایەتی ژنان، چەتەکانی داعش کە وەک هێزیکی دڕەندە لەدژی ژنان خۆی لەمێژوودا دەرخست، بەدەستی ژنانی تێکۆشەرکۆتایی پێهات وتێکشکا. چۆن لەکوبانی شکەستی هێنا، ئەمرۆش لەباغۆزتووشی شکەستێکی میژووی هات. ئێمە چەتەکانی داعشمان لە ڕووی سەربازیی وجوغرافییەوە تێکشکاندووە بەلام ناتوانین بلێین کە داعش کۆتایی هاتووە. هەر بۆیە بەپێچەوانەوە تێکۆشانی ئێمە بە رێبازی نوێیەوە لەدژی داعش بەردەوام دەبێت. ئێمە وەک هێزی یەپەژە و ئەوچاوەڕوانییەی کە وەک هێزێکی پیشەنگ لە ئێمە دەکرێت لەهەرشوێنێک بێت ئێمە تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین. تا بتوانین ڕزگاریی یەکجاری مسۆگەربکەین."

سەرکەوتن بەیەکێتی گەلان وهاوکاری ژنان مسۆگەر بوو

زنارین کوبانی، لەبەردەوامی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، ئەو سەرکەوتنە بە یەکیتی گەلان وهاوکاریی ژنان مسۆگەربوو، و وتی، " ئێمە لە تاریکییەوە بەروە رووناکی هەنگاودەنێین. نەورۆز بۆ گەلی کورد خاوەن پێگەیەکی تایبەتە. تێکشکاندنی داعش لە نەورۆزدا ڕاستی بەرخۆدانی نەورۆز ئاشکرادەکات. ئەم مانگە هەرچەندە بەئازارە بۆگەلەکەمان بەڵام سەرهەڵدانی بەهاری گەلانە. بەڕەنگی ژنان ، مندالان بە شایی وگۆڤەندی گەلان ئێمە دەبینین، کەگەلان بە چاندی خۆیان لەمەیدانەکاندان وئەم سەرکەوتنە پیرۆزدەکەن.

ئێمە وەک پێشەنگ تێکۆشانی خۆمان فراوانتر دەکەین.

فەرماندەی یەپەژە زنارین کوبانی لەکۆتاییدا وتی، " بۆ ئەوەی کە ئێمە بتوانین پرۆژەی ژنانی ئازاد و یەکسانی بە نەتەوەیی دیموکراتیکەوە بیڕازێنینەوە و سەرکەوتن بەدەست بهێنین، ئێمە بەردەوام وەک پێشەنگ لە ریزی پێشەوە بمێنینەوە و تێکۆشان بکەین. ئەم سەرکەوتنە پێشکەشی هەموو ژنان دەکەین و بەتایبەتی پێشکەشی ئەو گەلانە دەکەین کە لەپێناو ئەم شۆرشەدا تێکۆشانیان کردووە و هەموو هەڤالانی شەهیدمان دەکەین."

ک-ش