سەرێکانی: داگیرکەرانی تورک ٤ کەسی مەدەنیان کوشت

داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک ئەم جارە لە سەرێکانی بە شێوازێکی جیاواز هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان. چەتەکانی دەوڵەتی تورک جلی سەربازانی رژێمی سوریایان لەبەر کرد و ٤ کەسی مەدەنیان کوشت.

تاوانە قێزەوەنەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامن و هەر جارەو بە شێوازێک هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی رۆژئاوای کوردستان.

ئەم جارە چەتەکانی دەوڵەتی تورک جلی سەربازانی رژێمی سوریایان لەبەر کرد و لە گوندی عەین الهەوای ناوچەی زرگانیی سەرێکانی ٤ هاوڵاتی مەدەنیان کوشت.

ئەم تەکتیکە قێزەوەنەی سوپای تورکی داگیرکەر بەرامبەر بە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەمیشە هەر هەبووە. لە باکوری کوردستانیش چەندین جار سەربازانی سوپای تورک جلی گەریلایان لەبەر کردووەو لە ناوچە گوندنشینەکانی باکوری کوردستان هاوڵاتی سڤیلیان کوشتووە.

ز.ش