سەرەتا داگیریان کرد و ئێستاش لەسەر ماڵی دزی یەکتر دەکوژن

چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە عەفرین لەسەر دزی و تاڵانی یەکتر دەکوژن.

دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی، پاش ئەوەی عەفرینیان داگیرکرد ماڵ و کارگە و دەغڵ و ڕەز و باخ و زەویی هاووڵاتییانیان لەناوەندی شارەکە و گوندەکانی دەوروبەریی بە تاڵان برد و هێشتاش ماڵی هاووڵاتییان تاڵان دەکەن.

چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا، کە چاویان لە دزی و تاڵانیی تێر نابێت ئێستا یەکتر دەکوژن.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە بەدەستمان گەیشتووە، کاتژمێر ٩ی دوێنێ ئێوارە، لە شەقامی مەحمورییەی ناوەندی شاری عەفرین، چەتەکانی حەمزەت لەگەڵ چەتەکانی ئەحرار شەرقییە، لەسەر ماڵی دزراوی هاووڵاتییانی عەفرین، داویانە بە یەکدا و بووە بە شەڕیان. دەوترێت لەو شەڕەی نێوانیاندا، کە لەسەر تاڵانیی و ماڵی دزراوی عەفرینیەکان کردوویانە، لە هەردوو لا ١٥ چەتە کوژراون.

ر.م