لەسەر هێڕشەکانی تورکیا سکاڵا دراوەتە حکومەتی عێراق

ئەڵماس فازل ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری کەرکوک ڕایگیاند: لە دژی ‌هێڕشەکانی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان سکاڵامان گەیاندۆتە حکومەتی عێراق.

 

دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەناو خاکی عێراق ئەڵماس فازل پەرڵەمانتاری پەرڵەمانی عیراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "مایەی نیگەرانیە کە سەروەری خاکی عێراق بەو شێوەیە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ببەزێنرێت، ئێمە لە پەرلەمانی عێراق داوامان کردووە کە ئەم پێشەلکارییانەی تورکیا لە عێراق یەکلایی بکرێتەوە و نابێ ئەم پێشەلکارییانە دژی سەروەری خاکی عێراق بەردەوام بێت.''

 

دەربارەی هەڵوێستی پەرڵەمانتارانی پەرڵەمانی عێراق لەسەر ئەم هێرشانەی تورکیا ئەڵماس فازل ڕایگەیاند: "ئێمە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیمان ئەنجامدا کە تیدا نەک تەنها ئەندام پەرڵەمانی کورد بەشداربوون بەلکو ئەندامانی لایەنە عەرەبەکانی پەرڵەمانی عێراق بەشداربوون کە تیدا داوامان کرد ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک کە پێشەلکردنی سەروەری خاکی عێراق و پێشەلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە پێویستە رابوەستنرێت."

دەربارەی هۆکاری بێ هەڵوێستی بێ دەنگی هەندێک پەرڵەمانتار لەسەر پێشەلکاری و هێرشەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق ئەڵماس فازل ڕایگەیاند: ''ئەو ئەندام پەرڵەمانانەی کە ئامادەنەبوون داوای وەستاندنی ئەم پێشەلکارییانە بن ئەوە روونە کە ئەو پەرلەمانتارانە ئەجندای ووڵاتانی دیکە جێبەجێ دەکەن ئەمەش مایەی قەبوولکردن نیە پێویستە هەر کەسێک وەفاداری هەبێت بۆ دەوڵەتانی دیکە پێویستە سەزا بدرێت.''

 

هەروەها ئەڵماس فازل دەربارەی کاریگەرییەکانی ئەم هێرشانەی تورکیا لەسەر عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: ''هێرشەکانی تورکیا رۆژێک لە شەنگال و رۆژێک لە هەرێمی کوردستان و رۆژێک لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێت،ئەمەش وادەکات هێزی و کاریگەری لایەنێک لە عێراق زاڵ بێت ئەجندەکانی خۆی ساغ دەکاتەوە لە عێراق کە ئەمەش پێشەلکارییەکی روونی سەروەری عێراقە،"

 

هەروەها ئەڵماس فازل دەربارەی وەڵامدانەوەی حکومەتی عێراق لەسەر ئەم پێشەلکارییانەی تورکیا لەسەر سەروەری خاکی عێراق ڕایگەیاند: "حکومەتی عیراق لەسەر پێشەلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عیراق نوسراوەی فەرمی ناردووە بۆ تورکیا و بانگەشتی بالۆێزی تورکیای کردووە بۆ روونکرنەوە و گەیاندنی نارەزایەتی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر ئەم پێشەلکارییانە و ئەو مەترسییانەی کە لەداهاتوودا دێتە پێشەوە."