شایەت حاڵێک باسی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین دەکات

هاووڵاتییەکی خەڵکی عەفرین کە توانیویە لەدەستی داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا هەلبێت ، باس لە توندوتیژیەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەربە خەڵکی عەەفرین دەکات .

 م.ق ووتی؛ ئەشکەنجەی مندالێکی ١٢ساڵان دەکرا و رایگەیاند کە بۆ ئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنەکەی تورکیادا بە شداری بکەین ناسنامە بۆخەڵکەکە درووست دەکرا .

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی لە رۆژی ٢٠ کانوونی دوویەم/١٠ی ڕێبەندان دەستیان بە داگیرکردنی عەفرین کرد، هاوکات لە گەڵ بی سەروشوێن کردن و کۆشتن و تاڵان کردنی ماڵی هاووڵاتیان ، پەرە بە تاوانەکان دەدەن . هەر رۆژە  هەواڵی ڕفاندن، تاڵان کردن، ئەشکەنجە و دەستدرێژی و کوشتنی هاووڵاتیان  بەدەستی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بڵاو دەبێتەوە.

لاوێک بەناوی م.ق لە کاتی داگیرکاری عەفرین دا نەیتوانی لە گوندەکەی ڕابکات ، پاش شەش مانگ توانی خۆی رزگاربکات و باسی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات کە لە عەفرین دژبە خەڵک ئەنجامیان دەدەن .

م،ق دەڵێت: کوڕی پورم بە هۆی ئەوەی کە شوێنی حەشاردانەوەی  بە چەتەکان نەوتووە بێسەروشوێن کراوە  .

م.ق باسی لەوە دەکات،  کاتێک کە چەتەکان کەوتنە ناو گوندی کەفەرشین ئێمە لە وێ بووین .لە درێژەی قسەکانی دا باسی لەوە کرد" ئێمە نەمان دەتوانی لە گوندەکەمان دەربکەوین .پاشان هاتمە عەفرین ٤٠ رۆژ لە عەفرین مامەوە .پاشان نەمتوانی بگەرێمەوە بە هۆی ئەوەی کە ووتیان بە دوای مندا دەگەڕن و وینەی منیان بڵاو کردبووە .خزمێکی منیان ئەشکەنجە داوە بۆ ئەوەی کە شوێنی من ئاشکرا بکات.  کاتێک کە شوێنی منی ئاشکرا نەکردبوو ئەشکەنە درابوو پاشان بێ سەرشوێن کرا. ئێمە نازانین کە ئێستا لە ئاگاداری چارەنووسی نین.

لە عەفرین ئەشکەنجە کردنی خەڵک بەردەوامە ، هەڵدەکوتنە سەرماڵی هاووڵاتیان و ماڵەکانیان تاڵان دەکەن و دەچنە سەرهەرماڵێک بە بەنماڵەکەیان دەڵێن  ئێوە واتان لێکردووە ڕابکات وئەشکەنجەیان ئەدەن .بۆ ئەوان فەرق ناکات کە تۆ لە گەل رێکخستن کارت کردووە یان نا .هەمووان بە وهۆکارە ئەشکەنجە دەدەن.منداڵی ١٢ساڵی ئەشکەنجە دەدەن . بۆ ئەوان جیاوازی نیە منداڵ بێت یان بەساڵاچوو ، بێ جیاوازی هەمووان وەک یەک ئەشکەنجە دەدرێن .زیاتر لە ٢٠ کەسیان لە گەرەکەکی ئیمە دەستبەسەر کردووە  .هاورێیەکی منیان دەستبەسەرکردووە کە هاوسەرەکەی مامۆستا بوو.هاوسەرەکەی ناچار بوو ڕابکات. بەڵام هاورێکەمیان دەستبەسەر کردووە .ژمارەیەکی زۆرچەتە لە گوندی ئێمە جێگیرکرابوون . من نەمدەتوانی هیچ کارێک بکەم .من ووتم" چی ڕودەدات بابیدات لەمردن زیاتر نییە، بڕیارم دالە گوند هەڵبێم.

بۆ ئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕدا بەشداری بکەین ناسنامەی تورکیایان بۆ خەڵک دروست دەکرد.

م.ق ووتی " دەولەتی تورکیا ڕایگەیاند کە ناسنامەتان بۆدروست دەکەین ، بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوعەفریندا بە ئازادی بگەرێن وبتوانن بۆ وەڵاتانی دیکە سەفەربکەن ناسنامەیان بۆ خەڵکی عەفرین دروست کردووە . پاشان ئەوناسنامانە لە کاتی هەڵبژاردن تورکیادا بۆ دەنگدان بە کارهاتن .پاشان زانرا کە درووست کردنی ئەوناسنامانە تەنیا بۆ بەکارهینان لە هەڵبژارتن دابوو  هەندێک بنەمالە لە عەفرین ئێستا بێ ماڵن .هەروەها هەندێک بنەماڵە هەبوون لە گوندی ئێمە سەرەرای ئەوەی کە ماڵیان هەبوون ئێستا بێ ماڵن .ئێستاش ماڵ و مڵکی هاووڵاتیان داگیرئەکەن."

OSO  وENKS بە یەکەوە رێککەوتوون

م.ق لە درێژەی قسەکانی دا باسی لەوە کرد کە کە چەتەکانی OSO و ENKS بە یەکەوە کار دەکەن، هاووڵاتیان ئەشکەنجە دەدەن وجەختی لەوەش کردەوە " لە هەندێک لە گوندەکان کاربە هاووڵاتیان دەکەن، هەرکەسێک کە ئامادە نەدەبوو کار بکات ئەشکەنجە دەدرا . هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانی OSOوENKSبە یەکەوە کاردەکەن، بە ناو گوندەکانی عەفرین دا دەگەرین بۆ تاڵان کردن .

 ک-ش