شه‌ڕڤانان له‌ هه‌جین ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت

شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ له‌ ناوچه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كانی داعشدا گرت.

شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌) له‌ گوندی ئه‌بوو حه‌سه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی هه‌جین ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كانی داعشدا گرت.

له‌نێو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ستی شه‌ڕڤانان، هه‌زاران گوله‌ی دۆشكه‌، چه‌كی بی كه‌ی سی و ئاڕ پی جی هه‌ن. هاوكات شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وی.

s.m