شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ له‌ هه‌جین ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت

شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌) له‌ شارۆچكه‌ی هه‌جینی ده‌وروبه‌ریی دێره‌زۆر به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وی. شه‌ڕڤانان چه‌ندین ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانیان تێكشكاند و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرت.

شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وی له‌ سنووری دێره‌زۆر كه له‌ژێر داگیركاریی چه‌ته‌كانی داعشدایه‌. به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هاوار (ANHA)، له‌ شارۆچكه‌ی هه‌جین چه‌ندین ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی داعش له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانان تێكشكێنران.

شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وامن له‌ خه‌باتی گه‌ڕان و پشكنین، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی چه‌ته‌كاندا گرت.

s.m