شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ وه‌ڵامی هێرشی چه‌ته‌كانی داعشیان دایه‌وه‌

شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده)‌ له‌ ناوچه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆر وه‌ڵامی هێرشی چه‌ته‌كانی داعشیان دایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA)، چه‌ته‌كانی داعش به‌ چه‌كی قورس هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كانی كه‌هادی و به‌قعان له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی هه‌جین.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ئاژانسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ به‌تووندی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌ و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هێرشی چه‌ته‌كان به‌رده‌وامه‌.

s.m