'شۆرشی ١٩ی تەموز هیوای هەموو گەلی سوریای دیموکراتیکە'

پەیەدە ڕایگەیاند، شۆڕشی ڕۆژئاوا نوێنەرایەتی هیوا و ئامانجەکانی هەموو گەلان و نرخی مرۆڤایەتیە.

ئەنجومەنی گشتی پەدەیە بە بۆنەی ٨مین ساڵیدای شۆڕشی ١٩ی تەموزی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە شۆرشی ١٩ی تەموز یەکەم شۆڕشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کە شەرەفی مرۆڤایەتی و ئازادی لە بەرانبەر هەموو هزرە شۆڤێنیەکان پاراست.

ئەنجومەنی گشتی پەیەدە وتی،"شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ڕەگەزەکانی خۆیدا، پشت بە هیچ چین، پێکهاتە و ئایینێک نابەستێت بەڵام ڕێز لە هەمووی دەگرێت و پشت بە تێگیەشتنی نەتەوەی دیموکراتیک دەبەستێت کە هەموو پێکهاتەکان تێدا دەژین و بە پێی ڕەگەزەکانی شۆڕش دەجووڵێنەوە. بۆیە شۆرشی ڕۆژئاو بووەتە ژیانەوە و سەربەرزی بۆ هەموو گەلان."

پەیەدە ئەوەی خستەڕوو، "گەلانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ئێستاش لە شۆرش و تێکۆشانی خۆیاندا بەردەوامن کە دەیانەوێت ببێتە نمونە بۆ هەموو سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەرست و هەوڵ دەدەن برایەتی گەلان لەنێوان هەموو پێکهاتەکان و لەگەڵ گەلی کورد دروست ببێت. گەلانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەوڵ دەدەن هەموو هێرش و پلانەکانی دەوڵەتی تورک تێکبشکێنن و تاوانەکانی کوشتن و ڕفاندن و گۆڕینی دیموگرافیا لە عەفرین، جەرابلوس، گرێ سپی و سەرێکانی ڕابگرن و ئەو ناوچانە ڕزگار بکەن."

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا پەیەدە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوات لە هەموو گەلان پیرۆز کرد و ڕایگەیاند کە نوێنەرایەتی هیوای گەلان و ئامانجی هەموو گەلان لە بەهای مرۆڤایەتی و داهاتووی ڕاستەقینە بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێت کە دەبێتە نمونە و مۆدێلی چارەسەری بۆ ئاڵۆزی سوریا و جێگیرکردنی ئارامای و ئاسایش بۆ هەموو سوریا بۆ ئەوەی سوریایەکی دیموکراتیکی ناناوەندی دروست ببێت."

ف.ق