"شەرمە بۆ جیهان خاڵە سنووریەکان بە داخراوی بمێننەوە"

عەبدولرەحمان عیسا ئەندامی یەکێتی رۆشنبیرانی رەقا رایگەیاند، خاڵی سنووری و هاوکاریە مرۆییەکان وەکو کەرەستەی سیاسەتکردن بەکار دەهێنرێت و هاوکات بەهۆی نەکردنەوە خاڵە سنووریەکانی رۆژئاوای کوردستان ناڕەزایەتی دەربڕی.

عەبدولرەحمان عیسا ئەندامی یەکێتی رۆشنبیرانی شاری رەقا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئانها، ناڕەزایەتی توندی پیشاندا لە بەرامبەر نەکردنەوەی خاڵە سنووریەکانی ناوچەکە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە و وتی:"ئەو دەوڵەتانەی دەستیان لە کاروباری سوریا وەرداوە، لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی سوریاوە تا ئێستاشی لەگەڵدابێت، خاڵە سنووریەکان و هاوکاریە مرۆییەکان وەکو کەرەسەتی سیاسەتکردن بەکار دەهێنن."

عسا وتیشی:"دوای یاساکانی سەزار، کە پێشبینی بۆ دانانی گەمارۆی ئابوری بۆ سەر حکومەتی سوریای لێدەکرێت، کردنەوەی خاڵی سنووری تل کۆچەر پێویستیەکی ژیانیە و بەڵێنی ئەوەش دراوە کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەم بارەیەوە هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەکار."

عیسا هاوکات رایگەیاند، شەرمێکی گەورەیە گەمارۆی ئابوری لەسەر گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بچەسپێنرێت، لە کاتێکدا هەموو جیهان لە گروپە تیرۆستەکان دەپارێزن و وتی:"بۆ ئەوەی کاریگەری قەیرانی ئابوری لەسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەم ببێتەوە، پێویستە خاڵە سنووریەکان بکرێنەوە."

عیسا هاوکات بانگەوازیەکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد کە بۆ کردنەوەی خاڵە سنووریەکان هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ.

ز.ش