شەهید ئارگەش حەسەکە بەخاکسپێردرا

تەرمی شەهید ئارگەش حەسەکە بە بەشداری خانەوادە و هاوڕێکانی لە گۆڕستانی شەهید دژواری حەسەکە بەخاکسپیردرا.

لە چوارچێوەی رێوشوێنەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرمی شەهید حەسەن ئەحمەد عەبد ئەل موستەفا (ئارگەش حەسەکە) کە لە ناوچەی زڕگان شەهید بوو، لە ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان وەرگیرایەوە و لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردرا.

مەراسیمەکە بە پێی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدان و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە بەڕێوەچوو.

لە گۆڕستانەکە بە خولەکێک ڕیزگرتن شەڕڤانانی قەسەدە ڕێورەسمی سەربازیان ئەنجامدا و دواتر بە ناوی هێزە سەربازیەکە جوان تەل تەمر قسەی کرد سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد.

جوان تەل تەمر ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەو ڕۆژەوەی هێرشی کردووەتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات هەرێمەکە داگیر بکات و پرۆژەی دیموکراتیکی پێکهاتەکانی هەرێمەکە تێکبشکێنێت، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەدژی هێرشەکانی تورک بەرخۆدان دەکەن و شەهید دەبن."

دوای قسەکانی جوان تەل تەمر، تەرمی شەهید ئارگەش حەسەکە بە وتنەوەی دروشم بەخاکسپێردرا.

ف.ق