شەهید سەرهەڵدان عەفرین لە شەهبا بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا

بۆ شەهید سەرهڵدان عەفرین کە لە دووەمین قۆناغی خۆڕاگری سەردەمدا شەهید بوو، لە ناوچەی شەهبا مەراسیمێکی شکۆدار بەڕێوە چوو.

بە سەدان هاوڵاتی عەفرین و ناوچەی شەهبا لە بەردەم نەخۆشخانەی ئەڤرین لە ناوچەی فافین بە مەبەستی وەرگرتنەوە تەرمی شەهید گرد بوونەوە.

دوای وەرگرتنی تەرمی شەهید سەرهڵدان، بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی ئەحرەز بەڕێکرا.

لە گۆڕستانەکە مەراسیمێک رێکخرا و سەرەتا وەکو رێزێک ئامادەبووان خولەکێک بە بێ دەنگی وەستان و دواتر لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان حەسەن برکۆ و لەسەر ناوی کۆنگرەی ستاریش ئەمینە دەنگلی قسەیان کرد.

دوای قسە و پەیامەکان، بڕوانامەی شەهیدبوونی شەهید سەرهلدان عەفرین لە لایەن زەینەب عەبدۆ ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکەوە خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەی شەهید کرا و لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا بە وتنەوەی دروشم بۆ هاوسۆزی شەهیدان، تەرمی شەهید بەخاک سپێردرا.

ز.ش