شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەف لە تەبقا بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران

تەرمی دوو شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا کە لە بەرخۆدانی شەرەف لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی شەهید ببوون، لە تەبقا بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران.

سەدان دانیشتووی تەبقا، بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیدانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقایان کرد کە لەژێر چەتری قەسەدەدایە، ئەو دوو شەهید پێکهاتبوون لە هەریەک لە ئەحمەد جەدوو (ئەحمەد شیهاب) و شەمسی جەدوو (ئەبو ئالا) کە لە بەرخۆدانی شەرە لەدژی سوپای تروکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید ببوون.

مەراسیمەکە لە گۆرستانی شەهیدانی تەبقا بە خولەکێک رێزگرتنی سەربازی لەلایەن شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا و جەماوەری ئامادەوە بەڕێوەچوو.

دواتر بەناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، رەشا ئەل تەها، بەناوی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا فەرماندەی دشکا محەمەد و بەناوی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی مەدەنی دیموکراتیکی تەبقا جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی یاسادانان شاهدی ئیبراهیم قسەیان کرد.

لە قسەکانیاندا سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدان کرد، هەروەها هێرشەکانی دایگرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی تورکیشیان شەرمەزار کرد. لە کاتی قسەکانیاندا داوایان لە گەل و پێکهاتەکانی ناوچەکەکە کرد کە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بوەستنەوە.

دواتر ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و پاشان تەرمی شەهیدان بە دروشمەوە بەخاک سپێردران.

ف.ق