شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەف لە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپێردرا

هەزاران دانیشتوانی شاری قامیشلۆ تەرمی ٨ شەڕڤانی قەسەدە کە لە بەرخۆدانی شەرەف شەهید ببوون، لەگۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپێردرا.

هەزاران هاوڵاتی شاری قامیشلۆ، تەرمی ٨ شەڕڤانی قەسەدە کە لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی جەبهەتولنوسرە و داعش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەرخۆدانی شەرەف شەهید بوون، بەخاکسپێردران.

دانیشتوان تەرمی هەر یەک لە شەهیدان (حەسەن ئەلعەلەوی 'ئەنەس قامیشلۆ'، کە لە ٦ی تشرینی دووەم لە تل تەمر شەهید ببوو، یونس ئەمیر 'باهۆز' کە لە ٤ی تشرینی دووەم لە تەل تەمر شەهید ببوو، باسل حسێن 'شەپاڵ هەزۆکێ' کە لە ٧ی تشرینی دووەم، ئەحمەد ئابدولێوی 'ئاواز ڕۆستەم' ٧ی تشرینی دووەم لە تەل تەمر، شێرەزان خەلیل 'خەلیل قامیشلۆ'، سلێمان محەمەد 'عەلی شێر' ٦ی تشرینی دووەم لە تەل تەمر، شەمدین هەرمیسی 'دەلیل قامیشلۆ' ٢٧ی تشرینی یەکەم لە گوندی ئالیا-ی سەرێکانی شەهید بوون) وەریانگرتنەوە و بەرەو گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەڕێکەوتن.

دانیشتوان تەرمی شەهیدانیان بە ئاڵای قەسەدە و گوڵ ڕازاندەوە. بە کاروانێکی جەماوەری بەرەو گۆرستانی دەلیل سارۆخان لە گەڕەکی عەنتەرییە شاری قامیشلۆ کەوتنەرێ. تەرمی شەهیدان لە گۆرستانەکە لەلایەن دانیشتوانی قامیشلۆ کە لە کورد، سریان و عەرەب پێکهاتبوون، هاوکات نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی و شاندی خۆبەڕێوەبەری پێشوازیان کرا.

لە گۆرستانەکە مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. لە مەراسیمەکەدا دروشمەکانی سڵاوکردنی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی قەسەدە بەرز کرانەوە.

دواتر ئالدار خەلیل، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤ-دم وتەی پێشکەش کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و وتی: "بەرخۆدانی ئەو ساتانە لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەرفراوانتر دەبێت، بۆ ئەوەی دەنگەکەی زیاتر بلاو بێتەوە. جگە لە سەرکەوتن هیچ شتێکی دیکەمان ناوێت".

خەلیل ڕاشیگەیاند کە هەموو هێزە نێودەوڵەتییەکان لەدژی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریان بونە یەک، بەڵام کاتێک مەسەلەی بەرخۆدان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان لەسەر خاکی باکوری سوریا بەدەستهاتوون، وەستان.

ئالدار خەلیل لە کۆتاییدا ئەوەشی وت: "مانگێک بەسەر بەرخۆدانی گەلەکەمان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێپەڕی. داگیرکەران دەیانگوت ئەوەی لە ٣ ڕۆژدا هەموو شتێک کۆتایی پێ بهێنن. ئەمرۆکەش دەبینین پاشەکشە لە هەنگاوەکانیان دەکەن".

لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ڕەڤین شێخمووەوە خوێندرایەوە ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

لە مەراسیمەکەدا هاوڕێیانی شەهیدان چەکی شەهیدانیان هەڵگرت و بەشداری بەرخۆدانی شەرەفیان کرد لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی جەهەتولنوسرە و داعش بوون و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی دا.

لە کۆتاییدا تەرمەکانی هەر هەشت شەهیدەکەیان وەرگرتووە لەناو دروشمەکانی دڵسۆزی بۆ شەهیدان بەخاکسپێردران.

ف.ق