شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەفمەند لە کۆبانێ بەخاکسپێردران

هەریەک لە شەڕڤانانی قەسەدە ئیسماعیل ئەحمەد ناسراو بە(موردەم چیا)، مەحمود کنۆ ناسراوبە (جۆمەرت کنۆ) کە لە بەرخۆدانی شەرەفمەند دا شەهید بوون، لە مەراسیمێکدا لە کۆبانێ بەخاک سپێردران.

بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتی، ئەندامانی رێکخراوە مەدەنییەکانی هەرێمی فورات و شەڕڤانانی قەسەدە، تەرمی ٢ شەهیدی بەرخۆدانی شەرەفمەند بەخاکسپێردرا.

مەراسیمەکە لە گۆرستانی شەهید دجلە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد، پاشان ئەندامی بەڕێوەبەری مالی ژن لە شاری کۆبانێ سولتانا حەمدی قسەی کرد و وتی: "تەمەنی ئازادی بەهادارە تەنیا بە بەرخۆدان و گیانفیدایی دەست دەکەوێت، لە سایەی فیداکاریی و تێکۆشانی شەهیدان بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین."

 هەروەها شەڕڤان موسلیم هاوسەرۆکی ئەکادیمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی هەرێمی فورات سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کردو ڕایگەیاند کە قۆناغی هەرێمەکە تێپەڕ دەبێت زۆر گرنگ و مێژوییە، لەو قۆناغەدا لە نەخشەرێی رۆژهەلاتی ناوەڕاستەوە هەلدەستێت.

 موسلیم ئاماژەی بۆئەوەشکرد کە دەبێت گەلی کورد ئەم هەلە باش بەکار بهێنێت و مافەکانی خۆی بەدەست بهێنێت، یەکێتی خۆی دروست بکات کە شایستەی گیانبەختکردنی شەهیدان بێت.

بەناوی بنەماڵەی شەهیدان موردەم کۆبانێ ئیسماعیل قەواس وتی: "ئەو شەهیدانە لە بەرەی دژی هێرشەکانی تورکیا لە بەرخۆدان دان و تێکۆشانێکی قارەمانانەیان نیشان دا، بۆ ئەوەی ئاسایشی هەرێمەکە و ئەم گەلە بە ئازادی بژیت، گیانی خۆیان فیدا کرد".

پاشان ئەندامانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بەڵگەنامەی شەهیدبوون خوێندرایەوە و رادەستی بنەماڵەی شەهیدان کرا.

بە وتنەوەی دروشمی"شەهید نامرێت" تەرمی هەردوو شەڕڤانی شەهید بەخاکسپێردران.