شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف هەمزە خەلەف بە مەراسیمێکی شایستە بەخاک سپێردرا

هەمزە خەلەف کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەرەفدا لە بەرەکانی جەنگ لە دژی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دا شەهید بوو لە شاری تربەسپی رۆژئاوای کوردستان لە مەراسیمێکی شایستەدا بەخاک سپێردرا. 


بە سەدان کەس بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد کە لە گوندی دووگرێی تربەسپی بەڕێوە چوو. لە مەراسیمەکەدا عەبدولکەریم حەسەن بەناوی ئەنجومەنی کەس و کاری شەهیدان و عیناد خەلەفیش بە ناوی خانەوادەی شەهید هەزمە خەلەفەوە قسەیان کرد. 
عیماد خەلەفی مامی شەهید هەمزە لە ووتەیەکدا جەختی کردەوە تا ئەو ڕۆژەی سەرفراز دەبن ئەوان لەسەر رێگای ڕاستی شەهیدان رێدەکەن.
دواتر بەڵگەی شەهیدبوون خوێندرایەوەو پێشکێش بە کەس و کاری شەهید هەمزە خەلەف کرا.
دواتر تەرمی شەهید هەمزە بە مەراسیمێکی شایستە بەرەو گۆڕستانی شەهیدان (گۆڕستانی شەهید دڵشێر) بەرێ کراو لەوێ بەخاک سپێردرا.
ز.ش