شەڕدەکەم بۆڕاوەستاندنی شەڕ

چەکدارکوبانی کە٣٥٠ کیلومترلەماڵی خۆی دورە و شەڕی داعش دەکات، دەڵێت، " لەم ماوەی ٤ساڵەدا تەنانەت یەک ڕۆژیش حەزم لەشەڕنەبووە. بەڵام من شەڕدەکەم بۆڕاوەستاندنی شەڕ."

چەکدارکوبانی کە شەڕڤانی ناوڕیزەکانی یەپەگەیە، ماوەی ٤ساڵە شەڕی داعش دەکات. ئەوخەڵکی شاری کوبانیە. لەکاتێکدا لەبەرەبەیانی حوزەیرانی ٢٠١٥ داعش هێرشی کردەسەرکوبانی و زیاترلە٣٠٠ ژن، منداڵ و بەساڵاچووی کوشت، چەکدار تەمەنی ١٨ساڵ بوو. چەکداردەڵێت، "لەوکاتەدا من بڕیارمدا کە ببمەشەڕڤان وهەتایەک داعش بمێنێت،لەدژی ئەوان شەڕبکەم."

داعش ئیستاکە لە ناوچەیەکی ٣کیلومەتری چوارگۆشەدا گەماڕۆدراوە. هەرکەسێک دەزانێت کە تەمەنی داعش ڕوولەکۆتاییە. چەکدارکوبانی لەچوارچێوەی شەڕی نەهێشتنی تیرۆردا لەچەندین شاری وەک منبج، ڕەقا، تەبقا، گرێ سپی و لەم دواییانەدا لەدێرئەزۆرو باخوزێ شەڕی داعشی کردووە.

چەکدار٤جار برینداربووە. دەربارەی برینداربوونی خۆیشی دەڵێت، " هەرکات کە برینداردەبووم، لەگەل خۆمدا دەموت ئاخۆ پێش کۆتایی هێنان بەداعش شەهید دەبم؟". بەڵام شەهید نەبووم ودیارە من بەڵێنەکەی خۆم بردووەتەسەر. ئیستاکە کۆتایی بەداعش دێت."

چەکدارکوبانی شەڕڤانی ناوڕیزی یەپەگە دەڵێت، "هیچ کات بیرم لەوە نەکردووەتەوە کە وەک هاووڵاتییەکی مەدەنی ژیان بکەم. بێگومان خەونی منیش بوو کە خوێندنەکەم تەواوبکەم وژیانێکی ئارام بکەم. بەڵام خزمەکانی منیان کوشت، شارەکەی منیان داگیرکرد، هەربۆیە من ئیترنەمدەتوانی ژیانێکی ئاسایی بکەم. منیش ڕێبازی شەڕڤانیەتیم هەڵبژارد."

چەکدارکوبانی دەڵێت ،نێوان ئەوان وچەتەکانی داعشدا ٣٠٠مەتردوورە، ئەوڕۆژانە چەتەکان دەبینن، بەڵام بە بۆنەی ئەوەی کە ژن ومنداڵان وەک قەلغانی زیندوو بەکاردێنن، ناتوانین بەئاسانی هێرش بکەینەسەریان.

چەکدار کوبانی کە ٣٥٠کم لەماڵی خۆی دوورە وشەڕی داعش دەکات، دەڵێت، " لەم ماوەی ٤ساڵەدا تەنانەت یەک ڕۆژیش حەزم لەشەڕنەبووە. بەڵام من شەڕدەکەم بۆکۆتایی هێنان بەشەڕ ."

ک-ش