شەڕڤانانی قەسەدە ئاڵای سەرکەوتنیان لە باغۆز هەڵکرد.. نوێکراوەتەوە

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە،یەپەژە و یەپەگە ئالای خۆیان لەباغۆزهەڵکرد.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە چوارچێوەی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە ' شەڕی نەهێشتنی تیرۆز' دوا پێگەی چەتەکانی داعشیان لەباغۆز رزگارکرد و کۆتاییان بە دەسەلاتی داعش هێنا.

قەسەدە ڕۆژی ٢١ی ئادار واتا ڕۆژی نەورۆز ڕایگەیاند، کە ناوچەکەیان لە چەتەکانی داعش پاککردووەتەوە، بەڵام کاری گەڕان و پشکنین بەردەوامە.، دواجار و ئەمڕۆ بە مەراسیمێک ئاڵای خۆیان لە سنوورەکە بەرزکردەوە.

لە مەراسیمەکەدا چیا فرات، فەرماندەی قەسەدە لە هەڵمەتی پاککردنەوەی باغۆز، زۆرێک لە فەرماندەکانی دیکەی قەسەدە، وتەبێژی قەسەدە و زۆرێک لە شەڕڤانان ئامادە بوون، ئاڵای قەسەدە لە باغۆز کە لەسەر سنووری نێوان سووریا وعێراقە هەڵدرا.

ئەم سەرکەوتنە دیاری هەموو گەلان دەکەین

چیا فرات فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە مەراسیمەکە قسەیکرد و ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی لە هەموو شەڕڤانان و گەلانی ناوچەکە پیرۆز کرد و، وتی: دوایین ناوچەمان لە دەستی داعش ڕزگارکرد و وەها کۆتایمان بە هەنگاوەکە هێنا، ئەم سەرکەوتنە سەرەتا دیاری گەلانی کورد، عەرەب و سوریانی و هەروەها هەموو گەلانی ناوچەکە و جیهان دەکەین، ڕایدەگەینین کە کۆتاییمان بە دەسەڵاتی داعش هێناوە و هەنگاوەکەمان کۆتایی پێهێناوە.

چیا فرات هەروەها ئاماژەشی بەوەکرد کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو، فەرماندەیی گشتی قەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بەرفراوان بڵاودەکاتەوە.

ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی باغۆز لە رێکەوتی ٩ی شوباتەوە دەستیپێکردبوو. ماوەیەک پیش ئیستا سووسێ لە لایەن قەسەدەوە رزگار کرابوو.

بە ڕزگارکردنی باغۆز، دەسەلاتی داعش لە سەرخاکی باکووری سووریا و ڕۆژئاوا کۆتایی پێهات.

چەتەکانی داعش لە حوزەیرانی ٢٠١٤ هەرێمی مووسڵ-یان داگیرکرد و خەلافەتی خۆیان ڕاگەیاندبوو. داعش لەعێراق وسووریا پانتاییەکی بەرفراوانی داگیرکردبوو. داعش لە ٣ی تەباخدا هێرشی کردەسەرشەنگال و بەهەزاران کەسی کۆمەڵکوژکرد و بەهەزاران ژن ومندالی ئێزدیی ڕفاند. یەکەمین شکەستی مێژووی داعش لەسەردەستی شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە کوبانی ڕوویدا. دوای شکەستی داعش لەکوبانی هەتاکو دەچوو داعش پاشەکشێی دەکرد و لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ دا داعش بەدەستی شەڕڤانای قەسەدە و بەپیشەنگایەتی یەپەگە ویەپەژە بەتەوایی تێکشکا.

ک-ش