شەڕڤانان سەدان هاووڵاتیى مەدەنییان لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد

شەڕڤانانی هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) سەدان هاووڵاتیى مەدەنییان لە دێرەزۆر لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد.

شەڕڤانانى قەسەدە لە هەرێمەکانى سوسە و باغوز لە دێرەزۆر سەدان هاووڵاتیی مەدەنییان لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد.

ئەو هاووڵاتییە رزگاربوانە رایانگەیاند، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان کە هەوڵیاندابوو لە دەست چەتەکانى داعش خۆیان زرگار بکەن لەلایەن چەتەکانەوە کوژراون و هەروەها ژمارەیەکی تری هاووڵاتییش لە کاتى هەڵهاتنیان لە دەست چەتەکانى داعش کەتونەتە ناو مین و بۆمبە چێندراوەکانى داعش و بەو هۆیەوە کوژراون.

هاوکات شەڕڤانان ئەو هاووڵاتییانەى کە لە دەست چەتەکانى داعش هەڵهاتوون لە گۆڕەپانى شەڕ دووریان دەخەنەوە و دەیانبەن بۆ ناوچەى ئارام و پێداویستى مرۆیى، خۆراک، پۆشاک و پێداویستیى پزیشکییان بۆ دابین دەکەن.

ر.م