شەڕڤانان شارۆچکەى دشیشایان لە چەتەکانى داعش پاک کردەوە

شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) شارۆچکەى دشیشا-یان لە چەتەکانى داعش پاک کردەوە.

شەڕڤانان لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەلولی جزیردا، لە ٣ى حوزەیرانی ٢٠١٨ / ١٣ى جۆزەردان، هەڵمەتى رزگارکردنى شارۆچکەى دشیشا و گوندەکانى دەورووبەریان دەستپێکرد.

شەڕڤانان ئەمڕۆ شارۆچکەى دشیشا-یان بە تەواوەتى لە چەتەکانى داعش پاک کردەوە.

شەڕڤانانى قەسەدە دواى رزگارکردنى شارۆچکەکە دەستیان بە پاک کردنەوەى مین و بۆمبە چێندراوەکان و پاشماوەکانى چەتەکانى داعش کرد.

چەتەکانى داعش دواى ئەوەى لە سوریا و عێراق گورزی زۆر قورسیان لێدرا و بەرەو کۆتایى دەچوون، شارۆچکەى دشیشا-یان لە باشوورى حەسەکە و لە نێوان سنوورەکانى سوریا و عێراق کردبووە بنکەیەک و چەندین سەرچەتەی داعش خۆیان تیادا حەشاردابوو.

دشیشا کە دەکەوێتە سنوورى نێوان سوریا و عێراق و باشوورى پارێزگاى حەسەکە، گرنگیکى زۆری بۆ چەتەکانى داعش هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ شەڕڤانان ئەو شارۆچکەیەشیان لە چەتەکانى داعش پاک کردەوە.

ر.م