شەڕڤانان لە سنوورى بوکەمالەوە بەرەو لێوارەکانى رووباری فورات لە پێشڕەویدان

شەڕڤانانى قەسەدە لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەولولی جزێر دا لە دێرەزۆر بەرەو لێوارەکانى رووبارى فورات لە سنوورى بوکەمالدا لە پێشڕەویدان.

شەڕڤانانى قەسەدە لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەردەولولی جزێر دا لە دێرەزۆر بەرەو لێوارەکانى رووبارى فورات لە سنوورى بوکەمالدا لە پێشڕەویدان.

شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە سنوورى نێوان سوریا و عیراق لە پارێزگاى دێرەزرەوە دەستیان بە ئەنجامدانەوەى هەڵمەتى گەردەولولی جزیرێ کردووەتەوە و بەردەوامن لە پێشڕەویکردن.

شەڕڤانانى قەسەدە ئێوارەى دوێنێ کیلۆمەترێکى تر بەرەوە لێوارەکانى رووبارى فورات لە سنووی بوکەمالدا پێشڕەوییان کرد و مین چێندراوەکانى چەکدارانى داعشیان لەو ناوچەیەدا پوچەڵکردەوە. تەنها ٤ کیلۆمەتریان ماوە بگەنە گوندی باغوز لەسەر رووبارى فورات و لە نزیک قەزاى بوکەمال.

هەڵمەتى گەردەولولی جزیر بەهۆى هێرشى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر بۆ سەر عەفرین راوەستێنرابوو، بەڵام رۆژی ١ى ئایار / ١١ى گوڵان ئەو هەڵمەتە سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە. لە چوارچێوەى ئەو هەڵمەتەدا ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیى چەتەکانى داعش تێکشکێنراون و ناوچەیەکى فراوانیش لە دەستیان زرگارکرا.