شەڕڤانان هێرشێکى چەتەکانى داعشیان لە هەجین تێکشکاند

شەڕڤانانى قەسەدە لە هەجین بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان و شەوی ڕابردووش هێرشێکى چەتەکانى داعشیان تێکشکاند.

شەڕڤانانی هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە قۆناغی کۆتایى هەڵمەتى گەردەولولی جزیدا بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان لە هەجین، کە دوا شوێنى ژێر دەستى چەتەکانى داعشە.

سەرچاوە سەربازییەکانى ناوچەکە رایانگەیاند، لە شەقام و کۆڵانەکانى هەجین دا شەڕێکی قورس لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکانى داعشدا بەردەوامیى هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەتەکانى داعش لە هەجین و دەورووبەریدا بۆ ئەوەى بتوانن ناوچە لەدەستچووەکانیان دووبارە کۆنترۆڵ بکەنەوە، شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر خاڵ و سەنگەری شەڕڤانان، بەڵام هێرشەکەیان لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێنرا.

شەڕ لە هەجین و دەورووبەری بە قورسی بەردەوامیى هەیە.

ر.م