شەڕڤانان گوندی ئەبو حامزەیان لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد

شەڕڤانانى قەسەدە لە قۆناغى دووەمى هەڵمەتى گەردەولوی جزیردا، گوندی ئەبو حامزە-یان لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد.

قۆناغى دووەمى هەڵمەتى گردەلولی جزیر بۆ رزگارکردنى گوندەکانى دەورووبەری دێرەزۆر و باشووری حەسەکە لە دەست چەتەکانى داعش بەردەوامە و شەڕڤانانى قەدەسەدە بەردەوامن لە پیشڕەوى و تێکشکاندنى چەتەکانى داعش.

شەڕڤانانى قەسەدە دواى شەڕێکى قورس لەگەڵ چەتەکانى داعشدا، گوندی ئەبو حامزە-یان لە ٤ کیلۆمەتریى شارۆچکەى دشیش لە دەست چەتەکانى داعش زرگارکرد.

شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەندین جۆر کەرەستە و چەک و تەقەمەنیى چەتەکانی داعشدا گرتووە.

ر.م