شەڕڤانانى ئینتەرناسیۆنالیست لە رۆژئاوا: خۆتان بۆ بەرخودانێکى نوێ ئامادە بکەن

یەکەى شەڕڤانانى ئینتەرناسیۆنالیست لە رۆژئاوا و فیدراسیۆنى دیموکراتیکى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا رایانگەیاند، شانبەشانی گەل بەرەنگاری هێرشی فاشیستەکان دەبنەوە و داواشیکرد، هەموان خۆیان بۆ بەرخودان و قۆناغێکى نوێى تێکۆشان ئامادە بکەن.

یەکەى شەڕڤانانى ئینتەرناسیۆنالیست لە رۆژئاوای کورستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دەوڵەتى تورکی فاشیست و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانى هەڕەشەى ئەنجامدانی هێرشێکى نوێ بۆ سەر گەلانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا دەکەن. راشیگەیاند، هەڕەشەکانى ئەردۆغان بۆ داگیرکاری "راگەیاندنى شەڕێکى ئاشکرایە بۆ سڕینەوە و پاکتاوکردن".

یەکەى شەڕڤانانى ئینتەرناسیۆنالیست راشیگەیاندووە، لە سەرەتاى شۆڕشەوە تاوەکو ئێستا دەوڵەتى تورک، رژێمى سوریا و هێزە ئیمپریالیستەکان بە سەرۆکایەتیى ئەمریکا و رووسیا هەرچییان لە دەست هات ئەنجامیاندا بۆ ئەوەى شۆڕش تەنگاو و لاواز بکەن.

جگە لە هێزی خۆمان پشتمان بە هیچ کەسێک نەبەستووە

لە راگەیانداوەکەى یەکەى شەڕڤانانى ئینتەرناسیۆنالیست دا لەبارەى رۆژئاواوە هاتووە "رۆژئاوا نمونەیەکى بەرچاو و زیندووە لە سەدەی ٢١ دا، کە سەلماندنی دەکرێت جیهانێکى جیاوازتر بئافرێنرێت" و ئاماژەى بە داگیرکردنى عەفرین کراوە، کە بۆمبی ناتۆ و تانکی ئەڵمانی داگیرکراوە.  

لە رگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "مرۆڤەکانى ئێرە و ئێمەش لە عەفریندا لەوە تێگەیشتن، کە جگە هێزى خۆمان نابێت ئێمە پشت بە هیچ هێزێکى تر ببەستین. ئێمە هەرگیز بڕوا بە هێزە نێودەوڵەتییەکان ناکەین و روو لە کەسیش ناکەین".

بەرخودانێکى نوێ، چالاکییەکى نوێ

لە راگەیاندراوەکەى شەڕڤانانى ئینتەرناسیۆنالیست دا ئەوەش هاتووە "ئێمە داوا لە هەموان دەکەین خۆیان بۆ بەرخودانێکى نوێ، بۆ قۆناغێکى نوێی تێکۆشان ئامادە بکەن. ئەگەر ئەوانەى لە دژی شۆڕش شەڕ دەکەن، هێزە نێودەوڵەتییەکانن، ئەوا بەرخودانى ئێمەش بەجۆرە دەبێت. وەرن ئێمە بۆ هەموانى بسەلمێنن، کە ئەم شۆڕشی هی هەموومانە، رۆژئاوا هیوای هەموومانە و ئەوە بسەلمێنن، کە ئێمە پێکەوە داهاتوومان دەپارێزین".

ئەوەشیان راگەیاندووە "ئەوە رێککەوت نییە کە لەم قۆناغەدا هێرش ئەنجام دەدرێت. زۆر گرنگە لە دژی هێرشەکانى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست لە هەموو شوێنێکدا راپەڕین و پاراستن بۆ مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک ئەنجام بدرێت".

قۆناغێکى نوێ دەستپێدەکات

یەکەى شەڕڤانانى ئینتەرناسیۆنالیست لە رۆژئاوا و فیدراسیۆنى دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە ئێستا بە دواوە قۆناغێکى نوێ دەستپێدەکات.

ئاماژەیان بەوەشکردووە "بۆ ئەوەى پشتیوانى لە دامەزراوە مەدەنییەکانى ئەم شۆڕشە بکەین، لێیان تێبگەین و بەرەوپێشیان ببەین، ئێمە لە دەوری یەک کۆبووینەتەوە. دەیانەوێت بە زۆر ئەم شەڕە بەسەر ئێمە و گەلی رۆژئاوادا بسەپێنن، بەڵام ئەگەر دوژمن ئەڵتەرناتیڤێکى ترمان بۆ نەهێڵێتەوە، ئێمەش خۆمان نادەینە لاپاڵێک، بەڵکو ئێمە بەهەموو هێزی خۆمانەوە شۆڕش و کۆمەڵگە دەپارێزین".

ئەوەشیان راگەیاندووە "لە ناوچە جیاجیاکانى جیهانەوە و ئێمە بە بۆچوون و ئەزموونى جیاوازەوە لە دەوری یەک کۆبووینەتەوە، بەڵام ئەم خاکە بۆ ئێمە بووە زێد. ئێمە بەو رۆحەوە بەشدارى لە خۆئامادەکردنى هەمە لایەنە و گشتیى کۆمەڵگەدا دەکەین، کە دەستەى خۆبەڕێوەبەریى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢١ی سەرماوەزدا رایگەیاند".

لە کۆتایدا رایانگەیاندووە "ئێوە لەگەڵ شۆڕشدا بن و دەنگی خۆتان هەڵبڕن و لە شەقامەکان کۆببنەوە و کۆمیتەى پشتیوانى و دەستەى بەرخودان بەهێز بکەن و کۆمیتە و دەستەى نوێش دروست بکەن دەست بە چالاکی و ناڕەزایەتیى مەدەنی بکەن و بە شێوەیەکى روون و ئاشکرا پشتگیریى خۆتان بخەنەڕوو".

ر.م