شەڕڤانانى قەسەد ٧٠٠ هاووڵاتیى تریان لە دەستى چەتەکانی داعش رزگارکرد

شەڕڤانانى قەسەدە سەدان سەدان هاووڵاتیى مەدەنییان لە دەست چەکدارەکانى داعش رزگارکرد و گواستنیانەوە بۆ ناوچەى ئارام.

شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) شەوی ربرادوو لەو رێڕەوە ئارامەوە، کە بۆ خەڵکی هەنجین-یان کردووەتەوە، نزیکەى ٧٠٠ هاووڵاتیى ئەو هەرێمەیان لە دەست چەتەکانى داعش رزگار کرد.

زۆربەی ئەو هاووڵاتییە رزگارکراوانە ژن و منداڵن.

ئەو هاووڵاتییانە لەو رێرەوە، کە شەڕڤانان بۆ رزگارکردنى هاووڵاتییان دەستنیشانیانکردبوو، ١٥ کیلۆمەتر ریگایان بڕی تاوەکو گەیشتنە لاى شەڕڤانانى قەسەدە.

شەڕڤانان ئەو هاووڵاتییانەیان گواستەوە بۆ ناوچە ئارامەکان و لە بەرەکانى شەڕ دووریان خستنەوە.

ر.م