شەڕڤانانی قەسەدە وڵامی هێرشی داگیرکەرانیان دایەوە، ٣ سەربازی تورک کوژران

هێزەکانی سوریا دیمۆکراتیک-قەسەدە لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستندا، وڵامی هێرشێکی سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان دایەوەو لە ئەنجامدا، ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران.

​​​​​لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستندا هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە وڵامی هێرشێکی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی فاتسا و باشوری ریگای نێودەوڵەتی (M4)-یان دایەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلێکی سوپای تورک تێقێنرایەوەو ٣ سەربازی تێدا کوژران.

سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قوڕس هێرشی کردووەتە سەر باشوری رێگای (M4)ی نێودەوڵەتی و ناوەندی سەربازیی هێزەکانی رژێمی سوریا لە دەوروبەری گوندی بیرعیسایان کردووەتە ئامانج کە بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ناوچەی عەین عیسا.

لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر ناوەند و بارەگای هێزەکانی رژێمی سوریا، ٣ ئۆتۆمبیلی سەربازی رژێمی سوریا لەناو براون و ژمارەیەک لە سەربازەکانیشیان کوژران.

لە لایەکی دیکەوە، شەڕڤانانی قەسەدە، وڵامی هێرشێکی سوپای داگیرکەر و چەتە چەپەڵەکانیان داوەتەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی فاتسا و باشوری رێگانی نێودەولەتی (M4). لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازی سوپای داگیرکەر تەقێنراوەتەوە و ٣ سەربازی تورک کوژران.

ز.ش