شەڕڤانانی یەپەژە 'نەمامی ئازادی و هەبوونیان' ناشت

شەڕڤانانی یەپەژە ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ٧مین ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژەیان پیرۆز کرد و نەمامیان ناشت.

دوێنی ٧١مین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بوو. ٤ی نیسان لە هەمانکاتدا ٧مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (پەپەژە) یە.

شەڕڤان و فەرماندەکانی یەپەژە بەم بۆنەیەوە مەراسیمێکیان بەڕێوەبرد.

مەراسیم بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر شەڕڤان  و فەرماندە ڕۆژدا شیار لە هەرێمی جزیر بەڕێوەبەرا.

فەرماندە ڕۆژدا شیار بۆ شەڕڤانان قسەی کرد و ٤ی نیسانی لە گەلی کورد و عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پیرۆز کرد.

فەرماندە ڕۆژدا شیار وتی، "٧١مین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە بە واتای ڕۆژبوونی مرۆڤایەتی، ڕۆژبوونەی گەلی کورد دێت. ڕۆژی لەدایکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیە. ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان میلادێکە. ئەم ڕۆژە هەم بەهۆی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و هەم بەهۆی دامەزراندنی یەپەژە ڕۆژی لەدایکبوونی هەموو ژنانە. لەبەرئەوەی ژنان بە ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ناسی. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئێستا لەناو چوار دیواریشدا بێت، ئێمە لێرە بە هەستمان، بە هزرمان لەگەڵ ئاوێتە بووین. بۆیە دەڵێین "بێ سەرۆک ژیان نابێت".

شەڕڤانانی یەپەژە دواتر بەم بۆنەیەوە نەمامیان ناشت.

شەڕڤانێکی یەپەژە لەبارەی ئامانجی ناشتنی نەمامەکانەوە وتی، "ڕۆژی لەدایبوونی ڕیبەر ئاپۆ بە تەنها ڕۆژی لەدایکبوونی کەسێک نییە، ڕۆژی لەدایکبوونی هەموو مرۆڤایەتیە، هەموو مرۆڤە ئازادەکان. ئێمە وەک یەپەژە ئەمڕۆ ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەپەژەش پیرۆز دەکەین. ئێمە لەم ڕۆژەدا داری ئازادی و هەبوون دەنێژین."

شەڕڤانانی یەپەژە دواتر کۆبوونەوە و بە گۆرانی ئاهەنگیان ساز کرد.

ف.ق