یەپەگە-یەپەژە لە ڕاجۆ لەدژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامدا

شەرڤانانی یەپەگە- یەپەژە، لە ڕاجۆ لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجام دا، هاوکات تۆپ بارانی ناوچەی جندرێس و مەیدانکێ بەردەوامە.

شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە هەڕێمەکانی نێوان گوندەکانی عەلی باسکێ وعدیما-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجامدا.

لەسەر ئەنجامەکانی ئەو چالاکییە زانیاری ورد دەست نەکەوتوووە، بەڵام ناوەندی ڕاگەیاندی یەپەگە ڕایگەیاند کە دیمەنی ئەو چالاکییە بڵاو ئەکەنەوە.

هاوکات تۆپ بارانی گوندەکانی جێما ومەیدانکێ بەردەوامە، فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا ئەسوڕینەوە.

تۆپ بارانی ناوچەی جندرێس بەردەوامە