شەڕی قورس لە شاخ و دەشتەکانى عەفرین لە ئارادایە

شاخ و دەشتەکانى عەفرین، کە لەلایەن سوپاى تورکیاى داگیرکەرەوە داگیرکراون، ئێستا بووەتە گۆڕەپانى شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانانى یەپەگە و سوپاى تورکیاى داگیرکەردا. راگەیاندرا، کە بەلانیکەمەوە ٧ سەربازى تورکیا کوژراون.

بەپێى راگەیاندراوى ناوەندى راگەیاندنی یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لە رۆژى پێجشەممەوە تاوەکوم ئێستا شەڕێکى قورس لە نێوان شەرڤانانى یەپەگە و سوپاى داگیرکەرى تورکیا لەعەفرین بەردەوامە.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە "لە سنوورى گوندەکانى مەیدانکێ، کورت کولاک و کەفەر رۆمی لە ناوچەى شەراى عەفرین، لە رۆژى پێنجشەممەوە شەڕێکى قورس بەڕێوە دەچێت. ئەوەندەى بۆ شەڕڤانان روون بووەتەوە، ٧ تیرۆریستى سوپاى تورکیا کوژراون. هاوکات ئەو ناوچەیە لەلایەن سوپاى تورکیاى داگیرکەرەوە بۆردومان دەکرێت".

یەپەگە راشیگەیاند، ئەمڕۆ لەبارەى ئەو شەڕانەوە راگەیاندراوێک بڵاو دەکەنەوە.

ر.م