شەڕی لەناوبردنى تیرۆر؛ ٥٠%ی هەجین لە چەتەکانى داعش رزگار کرا

شەڕڤانانى قەسەدە ٥٠%ی شارۆچکەى هەجین-یان لە دێرەزۆر لە دەست چەتەکانى داعش رزگار کرد. ٤ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانیش تەقێنرانەوە.

بەپێى سەرچاوە سەربازییەکان، شەڕڤانانی هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە قۆناغی کۆتایى هەڵمەتى گەردەلولی جزیردا لە دێرەزۆر دژ بە چەتەکانى داعش، نیوەی شارۆچکەى هەجین-یان لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکرد.

لە شەڕەکانى دوێنی دا لە هەجین و دەورووبەری ٣٥ چەتەی داعش کوژران.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەتەکان بۆ ئەوەى رێگری لە پێشڕەویى شەڕڤانان بکەن بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکەنە سەر خاڵەکانی شەڕڤانان.

تەنها شەوی رابردوو شەڕڤانانی قەسەدە ٤ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانیان پێش ئەوەى بگەنە سەنگەری شەڕڤانان تەقاندەوە.

شەڕ لە هەجین و دەورووبەری بەردەوامە و شەڕڤانانیش لە قۆڵی باکووری رۆژئاواى هەجینەوە بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان.

ر.م