شەڕێکى قورس لە هەجین روودەدات؛ بە لانیکەمەوە ١٥ چەتە کوژران

ئۆپەراسیۆنى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە دژی چەتەکانى داعش لە هەجین بەردەوامە و شەڕێکى قورس روودەدات و بە لانیکەمەوە ١٥ چەتەى تری داعش لە شەڕەکانى هەجین دا کوژراون.

بەپێى زانیارییەکان، لە باشووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتى هەجین شەڕێکى قورس روودەدات. دواى ئەوەى چەتەکانى داعش لەو سنوورەدا کشانەوە، هێزەکانى قەسەدە ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد.

لەو ئۆپەراسیۆنەى شەڕڤانان دا بەلانیکەمەوە ١٥ چەتە کوژران و چەندین تونێلی چەتەکانیش داعش لەلایەن شەڕڤانانەوە رووخێنران و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەکى زۆر چەک و تەقەمەنی دا گرت، کە هاوەنێکى ١٢٩ ملم و گولـلەکانى، ٤ کلاشینکۆف، SPG-9، کۆمپیوتەرێک و چەندین کەرەستەى تری سەربازییان لە ناودایە.

لەو ئۆپەراسیۆنە دا ٦ ئۆتۆمبێلی چەتەکان تەقێنرانەوە و چەند رێگای هاتووچۆی چەتەکانیش لەلایەن شەڕڤانەوە کۆنترۆڵکرا.

ر.م