عه‌فرین؛ ١٤ شه‌هیدی به‌رخۆدانی عه‌فرین به‌خاك سپێردران

١٤ شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده‌ كه‌ له‌ به‌رخۆدانی سه‌رده‌م شه‌هیدبووبوون، له‌ شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئاڤێستا خابوور» به‌خاك سپێردران.

١٤ شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - قه‌سه‌ده‌ كه‌ له‌ «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی شه‌هیدبوون، له‌ لایه‌ن هه‌زاران كه‌سه‌وه‌ له‌ عه‌فرین به‌خاك سپێردران.

گه‌لی عه‌فرین ته‌رمی شه‌هیدانیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین-ی عه‌فرین وه‌رگرته‌وه‌ و به‌ دورشمه‌كانی «شه‌هید نامرن»، «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین» و «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» به‌ره‌و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئاڤێستا خابوور» به‌ڕێكه‌وتن.

له‌ مه‌ڕاسیمی به‌خاك سپاردندا چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرا گه‌لانی باكووری سووریا هه‌رگیز داگیركاریی قبووڵ ناكه‌ن و تا دوایین دڵۆپی خوێن خۆڕاده‌گرن.

 

S.M