عەبدولڕەحمان حەمۆ: ئەوە کریدۆری ئاشتی نییە; داگیرکارییە

عەبدولڕەحمان حەمۆ: تا تورکیا،ئێران، ڕوسیا، ئەمریکا وهێزەکانی تر لە سوریادا بونیان هەبێت ئەوا قەیران و ئاڵۆزی سوریا چارەسەرنابێت. هەتاکوو سنورێک بۆهێزانەی کە لە دەرەوە هاتونەتە ناوسوریاوە دانەنرێت ناتوانین باس لە چارەسەری بکەین."

سیاسەتمەداری کورد عەبدولرحمان حەمۆ وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی  دایەوە؛ لە چاوپێکەوتنەکەدا حەمۆ باسی  لە دەسکەوتەکانی ٨ ساڵی ڕابردووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد، هەروەها گرنگی هێزە کوردیەکان و تەواوی گەلانی ئەم ناوچانە و دادگایکردنی چەتەکانی داعش و داهاتووی ئەم ناوچانە دوابەدوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا و زۆرهەڵسەنگاندنی تری کرد. ناوەڕۆکی دیدارەکە بەم شێوەیە.

ئانەفە: ماوەی ٨ ساڵ تێپەڕبوو بەسەر دەسپێکی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، لەم کاتەوە تا ئێستا دەسکەوتگەلێکی زۆر فەراهەم بووە؛ دوای ئەم چەند ساڵە چۆن دەتوانرێ گشتی بارودۆخی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵسەنگاندن بکرێت؟

''دەسکەوتەکان بە خوێنی گەلان دروستبوونە''

 عەبدولرحمان حەمۆ: ئەو دەسکەوتانەی کە دەسکەوتوون لە جارێکدا دروست نەبوون، لەو کاتانەدا هەندی هێز هەبوون کە پشتیان بە هێزەکانی دەرەوە بەستبوو، بەڵام تەواوەن پێچەوانەی ئەوە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەم کاتانەدا ڕاستەوخۆ بارودۆخەکەی بەشێوەێکی ڕاست خوێندەوە و دەستی بە خەباتی خۆی کرد، سەرەڕای ئەوەی کە دەرفەتی هێزە سیاسیەکانی کە ئێستا لە خۆسەری بەڕێوەبەرێدا جێگە دەگرن لەم کاتانەدا زۆر کەم بوو. بەڕاستی ئەو کاتانە دەرفەتی زۆر لاواز هەبوو بەڵام سەرەڕای ئەوە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا. هەندێ هێز لەم کاتانەدا هەبوو کە بە ئێمەیان دەگوت ئێوە گەنجن و ئەزمونتان نییە سیاسەتەکەتان هەڵەیە ئێستاش دەبینین ئەوەی کە ناوی نەماو  و لە گۆڕەپانەکەدا ونبوون ئەوان بوون و ئەوەی سەرکەوت و براوە بوو ئەو هێزانە بوون کە ئێستا لە سیستەمی خۆسەری دیموکراتیکدا جێگەدەگرن. بینیمان کە ئەوە هەشت ساڵە ڕاست سیاسەتیان کرد و ئێستاش ڕاست دەژین نەك هەڵە. بێگومان ئێستا بە وتن ئاسانە بەڵام لەم کاتانەدا بەڕاستی زۆر زەحمەت بوو، بە کەرستە و دەرفەتی زۆر کەم و سادە لەبەرامەر دژوارترین هێرشەکان هێزە ئازادیخوازەکان دەوەستانەوە. ئەم دەسکەوتانە بێگومان بە ڕەنجێکی زۆرەوە دروست بوو. ئەو ئامارانەی کە دەرکەوتن ١١ هەزار شەهید و ٢١ هەزار بریندار ئەمە سەرەڕای ئەو هەموو کۆچبەری و ئازار و  ئاوارەیە کە دروست بوو؛ ئەم دەسکەوتانەی کە دەسکەوتوون لە خاڵی سفرەوە دەستپیکراو و گەیشتە ڕۆژی ئەمڕۆ. ئەمەی بەڕێوەچووە بە قارەمانیەتی و  گیانبازی منداڵانی ئەم خاکە دروست بووە. زۆر کەس و لایەن و  دەوڵەت دەیانەوێت ئەم دەسکەوتانە لەگۆڕ بەرژەوەندیەکانی خۆیان شێوە بدەن، بەڵام دەبێت لەبەرامبەر هەموو ئەمانە لەگۆڕ ئەم هەموو قوربانیانەی کە دراوە ئەم دەسکەوتانە بپارێزرێن. ئەوانەی کە دەبێت ئەمانە بپارێزن کەسانی ڕاستەقینەن نەك ئەوانەی دوێنێ دوژمن بوون و هێرشیان دەکرد و ئەمڕۆش بۆ بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ ئەواندان. ئەوانەی خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم دەسکەوتانەن گەلانی ئەم هەرێمەن و بێگومان ئەوانەش دەیپارێزن.

ئانەفە: داعش بەشێوەی زەمینی و سەربازی کۆتایی پێهات، ئەم کۆتایهاتنە لەسەر دەستی هێزی گەلان بوو وە بەتایبەت بە پێشەنگایەتی هێزە کوردەکان بوو. کوردان بەم هێزە گەورەیان کە داعشیان تێکشکاند چ پەیامێکیان بە دەوڵەتان و تەواوی دونیادا؟

''کوردان خاوەنی ڕۆڵێکی گرنگن لە ناوچەکەدا''

عەبدولرحمان حەمۆ: بەڵی ڕاستە داعش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشێوەی زەمینی کۆتایی پێهات، بەڵام هێشتا داعش لە چەند وڵاتێکەوە بەرەدەوامی بەخۆی دەدا و لەلاێکی ترەوە خانە شاراوەکانی ئەوان ماون و جارنا جاریش هەوڵی ئەنجامدانی هێرشە توندڕەوەکانیان دەکەن. تێکۆشانی لە دژی داعش بەردەوامە  و کۆتای نەهاتووە. داعش لەدوای خۆیەوە زیهنیەتی خۆی هێشتوە و دەبێت لەگۆڕ ئەمەش تێکۆشانێکی جیاوازتر بکرێت. لەم کاتانەی کە تەواوی هێزەکان کە ناوی داعش دەهات دەگەڕانەوە دواوە و هەنگاویان بەرەو پێشەوە نەدەنا. بەڵام کوردان بە پێچەوانەوە بە هەڵوێستی خۆیان بوێریاندا بە تەواوی دونیا. ئەمەش پەیامێكی زۆر بەهێز بوو کە بە پێشەنگایەتی کوردان و تەواوی گەلان دەتوانن بۆ جیهان ببنە نمونەێك کە لە بیر و هزری هیچ کەسێك دا نەبوو. ئەمە ئیتر لە مێژوودا نووسرایەوە و بێگومان بۆ نەوەکانی داهاتوو باس دەکرێت، وەك چۆن بۆ نەوەکانی ئەم سەردەمە باسی هێرشەکانی هۆلاکۆ و تەیمورلەنگ دەکرا لە داهاتووشدا بۆ ڕۆڵەکانی ئەم هەرێمانە و تەواوی مرۆڤایەتی باسی ئەوە دەکرێت کە چۆن کوردان و یەکێتی گەلان لەبەرامبەر هێزی نامرۆڤانەی داعشدا بەرخۆدانیان کرد و سەرکەوتن. ئەمرۆ ئیتر هەر کەس و دوڵەتێك ناچارن بەوەی کە ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی کوردان و گەلان بگرن چونکە بە بەرچاوی دونیاوە بوێری خۆیان نیشاندا بەڵکو ئێستا هەندێ وڵات وەسفی قارەمانیەتی و شەڕکاری شەڕڤانان و گەلانی ڕۆژئاوا دەکەن ئەمە بۆ دڵخۆشی و  تەنها سیاسەت کردن نییە بەڵکو ئەم خوێن و قارەمانیەتیەی کە درا ئەم ڕۆژەی دوروست کرد و بوو بە هۆکار بۆ ئەم جۆرە هەڵسەنگاندنانە. ئێستاش کوردان بەردەوامن لە پێشەنگایەتی کردن لەژێر بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ ئازادی و یەکسانی و  یەکێتی خەبات دەکات؛ کوردان ئەم تێکۆشانە تەنها بۆ خۆیان ناکەن بەڵکو بۆ یەکدەنگی و  یەکێتی  گەلانی تریشی دەکات و  دەبێتە پێشەنگێك. وەك چۆن لە ڕابردوودا کوردان پێشەنگی گەلانی ناوچەکە بوونە ئێستاش خاوەنی هەمان ڕۆڵی گرنگە بۆ ناوچەکە.

ئانەفە: ژمارەێکی زۆر چەتەی داعش لەلایەن هێزەکانی قەسەدەوە دەستگیرکراون، باسوخواسێکی زۆر لەسەر دادگایی کردنی ئەم چەتانە هەیە؛ ئاخۆ دەتوانرێ چۆن و لەکوێ دادگای کردنێکی یاسایانە و لەگۆڕ ئەو تاوانانە کە ئەم چەتانە کردوویانە بەڕێوەبچێت؟

''دەبێت چەتەکانی داعش لە خاکی رۆژئاوادا سزا بدرێن''

عەبدولرحمان حەمۆ: دەبێت کە بنگە و بەناغەێکی بەهێز لە سوریا نەبێت چونکە بۆ دادگای کردنی ئەو کەسانە پێویستی بە بناغەێكی بەهێزی یاسایی، ماددی..هتد هەیە بۆ ئەوەی هەر کەس و لایەنێك بێت و لەم خەباتەدا بەشدار بێت و ئەم چەتانە سزابدرێن، بەڵام ئەم زەمینەی هەیە دەبێت کەم سەیر نەکرێت زەمینێکی ئەوتۆش هەیە بۆ ئەوەی کە ئەو چەتانە لەو شوێنەی کە تاوانەکانیان ئەنجامداوە لەوێدا سزابدرێن. گونجاوترین شوێن باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە بۆ ئەمەش گونجاویێکی زۆر باش هەیە. دەبێت  بەڕێوەبەران و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چاوەڕوانی کەس نەبن و  خۆیان ئەم کارە بکەن پەیام و وتەی ئەوانیش هەیە و ئەمەش شتێکی ڕاستە و ئەرێنیە، بەڵام دەبێت ئەوەش ببینرێت کە هەر ئەو دەوڵەتانەی کە دەناسرێن و  بەرچاون لەوانەیە خۆیان دەستیان لەم تاوان و کۆمەڵکوژیانەدا هەبێت و داعشیان دروست کردبێت و زیندوویان کردبێتەوە یاخود بەڵکو لە تەواوی ناوەندە هەواڵگریەکاندا ئەم چەتانە بەکارهێنرابن. وە دادگای کردنی ئەمانەش ببێتە هۆکارێک بۆ ئاشکرابوونی ئەم بابەتانە و بیگومان هیچ کامێك لەم وڵاتانە نایانەوێت شتێکی وا ڕووبدات. بەڵکو هیچ کامێك لەمانە بەشداری ئەم دادگایکردنانەش نەبێت. دەبێت ڕۆژهەڵات و  باکوری سوریا بە بنەما و بنگە یاساییەکانی خۆی و بە دیبلۆماسی و  سیاسەتی خۆی وە بە پسپۆڕی یاساناس و پارێزەرەکانی خۆی  لە یەکێك لە شوێنەکانی خاکەکایاندا  ئەم خەباتە ئاوابکات و  دادگایکردنی ئەم چەتانە بەڕێوەببەن و  سزا بدرێن. گرنگ چەندیەتی ناو داگاکان نییە بەڵکو گرنگ ئەوەییە کە چۆن او  بە چ شێوەێك ئەم دادگاییە بەڕێوە دەچێت بۆ نموونە کام پێکهاتە و گەلە بە چ شێوەێک تاوانی بەرامبەر کراوە دەتوانن بەشدار ببن و  ئەم دادگایەش ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت و  سزای تاوانباران  بدات. بێگومان ئەم دەرفەتە هەیە و ئەم هێزەش هەیە وە ئەزموونی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش هەیە بە ڕای من دەبێت بە زووترین کات ئەم ناسنامە قازانج بکات و دەست بە خەباتی خۆی بکات. کێ بەیەوێت بەشداربێت دەتوانێت بێت، بەڵام ئەگەر نەهەتان دەبێت خۆمان دەست بەم کارە بکەین و بەڕێوەی ببەین، چونکە ئەگەر درەنگ  ببێت مەترسیدارە بۆ نموونە هەندێك لەم هێزانە زۆر لە دادگای ئەم چەتانە دەترسن نموونەی تورکیا دەزانێت ئەگەر دادگای هەبێت ئەوا ڕووی ڕاستەقینەیان زیاتر ئاشکرا دەبێت بۆییە ئێستا دەڵێت هێرش دەکەین بەڵکو بەمەشەوە بیەوێت هیواێك بدات بە چەتەکانی کە ماوە درێژ و هەمە لایەنە هاوکاریان بووە. 

ئانەفە: ماوەێكی درێژە کە خەبات و کۆنگرە و کۆنفرانس لە وڵاتانی دەرەوە بەڕێوە دەچێت؛ گوایە ئەم خەباتانە لەپێناو ئاشتی و  چارەسەری قەیران و ئاڵۆزیەکانی سوریایە، ئەم خەباتانەی دەکرێن لە دەرەوەی ئیرادەی گەلانی سوریایە. ئەگەر چارەسەرێك بکرێت بە بڕوای ئێوە دەبێت لە  ناوخۆی سوریا ئەنجام بدرێت یان دەرەوەی سوریا؟

''کۆڕبەندەکانی دەرەوەی سوریا لە پێناوی بەرژەوەندی دەوڵەتاندایە''

عەبدولرحمان حەمۆ: ئەو کۆر و کۆبوونەوانەی کە لە دەرەوە بەڕێوەچوون لە چارەسەری زیاتر قەیران و ئاڵۆزیەکانیان قوڵتر کردۆتەوە، بەتایبەت ئاستانە  و سوچی دوو کۆڕبەندن کە ئەو هێزو لایەنانەی کە لە ناو سوریادان بۆ ئەوەی کە نەوکەونە ناوپێکدادان و لەم شوێنانەدا کار دەکەن ئەوەی کە بەڕێوەی دەبەن گرێدراوی بەرژەوەندی گەلانی سوریا و چارەسەری کێشەکان نییە؛ بەڵکو بۆ دیاریکردنی هەرێم و  ناوچەکانی ژێر دەستی خۆیانە واتە بە کورتی لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا ئەم کۆڕبەند و خەباتانە دەکەن. ئەوانە هیچ پەیوەندێکیان بە گەلانی سوریاوە نییە، وە کۆمەڵگای سوریاش لە ئەنجامی ئەم کۆڕبەندانە بەرپرسیار نییە. چونکە ئەوەی کە بەڕێوە دەچێت بۆ بەردەوامی داگیرکردنی ناوچەکانی ئەم هەرێمانەیە. بەڕای من کار و خەباتەکانی جنێڤیش تەنها دڵخۆشیە و هیچ کاریگەرێکی ئەوتۆی نییە و نابێت بۆ چارەسەری قەیران و ئاڵۆزیەکانی سوریا تەنها هیوا دەدات و تا ئێستاش ٣ بەرپرسیاری خۆیان گۆڕی و جیاواز لەمە کارێکیان نەکردووە، چارەسەری بۆ کێشەکان لە وڵاتانی ئەوروپا و پایتەختی دەوڵەتان نییە بەڵکو لە ناوخۆی سوریادایە. لە ئەنجامدا لەناو خاکی سوریادا گەلان بەیەکەوە دەژین دەبێت هەموو لایەنەکان ئەمە بزانن و ببینین؛ ئەگەر ئەمڕۆ ئەم خەباتی بەیەکەوە ژیان و  چارەسەرییە نەکەن ئەوە خوێن ڕژان زۆر دەبێت و کۆچبەری و ئاوارەی زۆر گەورە دروست دەبێت و زیانەکان زیاد دەکەن و قەیرانەکان قوڵتر دەبن. بەڕاستیش بۆ ئەم بابەتە بەڕێوەبەرانی باکور و ڕۆژەهەڵاتی سوریا هەمیشە پێشەنگایەتی خۆیان ئەنجامداوە و نیشانیشی دەدەن بۆ یەکگرتن و چارەسەری و بەم هەڵووێستەیان بوونە نموونە، دەبێت ئەم نمونەیە لە تەواوی سوریادا جێبەجێ بکرێت، کەواتە چارەسەری لە دەرەوە نییە لە ناوخۆدایە.

ئانەفە: هەڕەشەکانی لەسەر گەلان و خاکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بەردەوامن، دیارترین هەڕەشەکانیش لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدەدرێت، دەوترێ کە دەیانەوێت ''کۆریدۆرێکی ئەمنیەتی- ئاشتی'' دروست بکەن ئاخۆ گەلانی ئەم ناوچەییە ئەوندە لە بی ئارامین کە پێویستیان بە ئاشتی تورکیا هەیە؟ لەگەڵ ئەم هەڕەشانەدا داهاتووی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرەو چ ئاقارێك دەچێت؟

''ئەم کۆریدۆرە ئاشتی نییە، داگیرکارییە!''

عەبدولرحمان حەمۆ: لە مێژوودا گوتەی تورکەکان دەبێت هەمیشە بە پێچەوانەوە بخوێندرێتەوە بۆ نموونە بۆ داگیرکردنی قوبروس وتیان ''تەڤگەری ئاشتی'' دەکەین بەڵام بینیمان داگیریانکرد. ئەمە سیاسەتێکی نوێ نییە و ڕووی ڕاستەقینەیان لسەردەمانێکی زووە ئاشکرا بووە. ئەم کۆریدۆرە ئاشتی نییە داگیرکاریە، بۆ سیاسەتی تورکیا ئەوەی کە دەیڵێن دەبێت بە پێچەوانەوە بخوێندرێتەوە ئەو کاتە ڕاستیەکان تێدەگەین. تا تورکیا، ڕوسیا، ئەمریکا و هێزەکانی تر لە سوریادا بونیان هەبێت ئەوا قەیران و ئاڵۆزی سوریا چارەسەر نابێت. بەر لە هەر شتێك دەبێت ئەو هێزانەی کە لە دەرەوە هاتونەتە ناو سوریاوە سنورێکیان بۆ دابنرێت ئەو کاتە دەتوانین کە باس لە چارەسەری بکەین. بەڵام بەداخەوە کە سنوریان بۆ دانانرێت و بۆ بەرژەوەندیەکانیان گەلانی ئەم هەرێمە دەکەنە قوربانی؛ ئەمەش دەبێتە هۆکار کە هەندێك هێزی لە نموونەی تورکیا جەسارەتی ئەوە بگرن کە هەمیشە هەڕەشە بکەن و  داگیرکاری بکەن و  چۆن و  کەی ویستیان چەتەکانیان جێگیر بکەن. باشە ئەگەر بارودۆخێکی وا هەبێت چارەسەری چۆن دروست ببێت!؟ چ کارێکی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئاشتی و چارەسەری لە تورکیادا هەیە؟! بەشێوەێك باس دەکەن وەك چۆن بڵێت شەڕ و داگیرکاریێك هەیە و ئەوان دێن و  ئاشتی دروست دەکەن شتێکی بەم شێوەییە نییە وتە ''ئاشتی'' ئەو وتەییە کە ئەوان خۆیان بۆ ئەم داگیرکاریە دروستیان کردووە. هەر کەسێك دەزانێت کە ئێستا لەم ناوچانەدا بەیەکەوە ژیان و ئاسایشێك فەراهەم بووە و ئاڵۆزیێك نییە تا ئەوان ئاشتی و ئاسایش دروستبکەن. بەم وتانەیان بیانوو بۆ داگیرکاری خۆیان دروست دەکەن. خەڵکی هەر سنورێك سنوری خۆی دەپارێزێت کەس نەکەوتۆتە سنوری ئەوان تا ئەوانیش بێن ئەوێ بپارێزن و کەسیش داگیرکاری لەبەرامبەر ئەوان نەکردووە، بێگومان کە ئەوانیش هێرش بکەن خەڵکی ئەم هەرێمانە سنورەکانی خۆیان دەپارێزن. باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەیەوێت سنورەکانی خۆی بپارێزێت و مافێکی بەم شێوەی تورکیا نییە کە بێت و بڵێت ئێمە ئەوێ دەپارێزین. با ئەوان بچن و  سنورەکانی خۆیان بپارێزن  ڕۆژێك نییە کە ئاڵۆزی و  پێکدادان، کۆچبەری، چوون و هاتنی چەتەکانی داعش لە سنورەکان نەبێت  ئەمەی کە باسی دەکەم هەم لەسەر سنور و ناوخۆی تورکیادا ڕوودەدات.

ئەوەی کە بەڕێوەدەچێت داگیرکارییە، وە گەلانی ئەم هەرێمانەش باش دەزانن و ئاگادارن لەم وتە و سیاسەتانەی دەوڵەتی تورکیا. دەبێت گەلانی ئەم ناوچانە خاوەنداریەتی لە دەسکەوتەکانی خۆیان بکەن، وە ترسیان لە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا نەبێت بەڵام لە کەناری ئەمەش بۆ هەر شتێك خۆیان ئامادە بکەن. گەلانی ئەم ناوچانە گەلانی بەهێز و خاوەن ئەزمونن و دەبێت گەل بە هەر شێوەێک پاراستنی خاکی خۆیان بکەن و بستێك خاکی خۆیان نەهێڵن بۆ داگیرکار و  دوژمنان بێگومان ڕاوەست و هەڵوێستی خەڵکی لە ڕابردوودا و لە ئێستاشدا ڕوون و ئاشکراییە کە چەندە بوێرانە لەسەر سنورەکان و لەتەواوی شارو  ناوچەکاندا بوونەتە قەڵخان و خۆیان لە دژی داگیرکاران ئامادە کردووە. دەیانەوێت نموونەی عەفرین دیموگرافیای تەواوی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بگۆڕێت و بە بەرچاوی دونیاوە دەڵێن ''ئەو کۆچبەرانەی لەلامانن لەوێدا جێگیریان دەکەین''. دەیانەوێت بەمەوە سیاسەت و  دیبلۆماسی بکەن و بەمەش داگیرکاری خۆی ڕەوا دەکات. بێگومان چاوی هەموان لە گەلانی ئەم هەرێمەیە و گومان لەوەدا نییە کە دەبنە پارێزەری ڕاستەقینەی ئەم ناوچانە و ناهێڵن کە خاکەکەیان داگیر بکرێت و گەلانیش لە ئاستێکی بەرزی ئەم زانابوونەدان و ناهێڵن ئەزموون و بارودۆخی عەفرین دووبارە ببێتەوە و بە هەڵوێست و  ڕاوەستەی خۆیان دەبنە ڕێگر لە بەرامبەر خەیاڵە چەپەڵەکانی دەوڵەتی نوێی عوسمانی.

ک٠ش