عەبدی: ناگەڕێینەوە بۆ دۆخی بەرلە ٢٠١١

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند، هەر پڕۆژەیەک کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕەتدەکاتەوە، سەرکەوتوو نابێت و وتی، " ناگەڕێینەوە بۆ دۆخی بەرلە ٢٠١١."

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئاماژەی بەوەکرد، هەر پڕۆژەیەکی چارەسەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕەتبکاتەوە، شانسی سەرکەوتن لەدەستدەدات.

عەبدی بۆ کەناڵی ئەلعەرەبیە قسەی کرد و وتی، "قەیرانی سوریا بە ڕێبازی سەربازی چارەسەر نابێت و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بۆ پاراستنی خاکەکەی باجی گەورەی داوە."

عەبدی ئەوەی خستەڕوو، پێشبینی ئەوە ناکات وڵات بگەڕێتەوە بۆ دۆخی بەرلە ٢٠١١ و لەم چوارچێوەیەدا کورد و پێکهاتەکانی تری سوریا ڕۆلێکی گەورە و چالاکیان هەیە.

لەبارەی دانوستانی نێوان قەسەدە و ڕژێم عەبدی وتیشی، "ماف بە پێی قوربانی و هەڵویست دەدرێت، ئەو باجەی کە گەلەکەمان داویەتی، لەو باجە کەمتر نییە کە گەلانی تر بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان داویانە. بۆیە داواکاریمان مافی ڕەوایە و نوێنەری ئەم مافانەش بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکە."

عەبدی بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "میتۆدی سەربازی هەڵەیە کە لەگەڵ خۆی چارەسەری بهێنێت و دۆخی ئەم ساڵانەی دواییش نیشانەی ئەو ڕاستیەیە. بۆیە هیوادارم سەپاندنی ڕێگاچارەی سەربازی بژاردەی سەرەکی نەبێت."

مەزڵوم عەبدی ئەوەی خستەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پڕۆژەیەکی ڕاستەقینەیە کە ناتوانرێت لەناوببرێت و بێ ئەو کێشەکانی سوریا چارەسەر نابن.

عەبدی دەڵێت، "پێویستی بە چارەسەری ئازارەکانی سوریا هەیە، ئەوەش لە سەر بناغەی گۆڕانکاری دیموکراسی لە وڵات و بە پێی مافی گەلان و خەڵکی سوریا دەبێت.

لەبارەی ئەو کۆبوونەوانەی کە لەدەرەوەی سوریا لەبارەی چارەسەری کێشەی سوریا ئەنجامدەدرێن عەبدی وتی، "هەموو هەولەکانی چارەسەری دۆخی سوریا و دوناستانەکان بە درێژایی ساڵەکانی ڕابردوودا بی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ئەنجامدران، هیچ ئەنجامێکیش کە لە بەرژەوەندی سوریادا بێت، بەدەستنەهێنران. ئەم دانوستانانە وەک ڕێککەوتنێکی نێوان دەوڵەتانە لە سوریا کە لە ئیدلب ئەنجامەکەی دەبینرێت."

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "ئێمە بە شێوەیەکی پراکتیکی قسە دەکەین و بۆ نمونە، کۆمیەتی دەستوور لەگەڵ بڕایری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان ناکۆکی هەیە و نوێنەرایەتی گەلانی سوریا ناکات و ئەوەش هەڵەیە. پێویستە هەموو لایەنەکان بێ جیاوازنی بەشداری تێدا بکەن. ئەو کاتە بگوترێت، ئەمانە چارەسەری سوریا، دانوستانەکانی سوریا و لە بەرژەوەندی سوریادایە."

ف.ق