عەدنان عەفرین: قەسەدە کۆتایی بەداعش دەهێنێت

عەدنان عەفرین فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ئاشکرای کرد کە زیاترلەنیوەی باخۆزێ ڕزگارکراوە و بازنەیەکی نزیک بە ٢کیلومتر لەدەستی داعشداماوەتەوە. عەفرین وتی:" قەسەدە کۆتایی بەداعش دەهێنێت".

ڕۆژانە چەتەکانی داعش لەرێگەی کردەوەی خۆکوژیی، ئۆتۆبیلی بۆمڕێژکراو، یان لەڕێگەی شانە شاراوەکانیەوە، هێرش دەکات وهەوڵی ئەوە دەدات بە ئاژاوەنانەوە خۆیان لەدەستی هێزەکانی قەسەدە ڕزگاربکەن.

'لەڕووی سەربازییەوە لەناوچووە،بەڵام لەڕووی فکرییەوە کاتی دەوێت'

دەربارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا دوای ڕزگارکردنی گوندی باخۆزێ داعش بەیەکجاری لەناودەچیت؟عەدنان عەفرین فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە وتی:" ئێمە ناتوانین بڵێین داعش کۆتایی دێت. هەرچەندە داعش لەرووی سەربازییەوە هیچ کاریگەرییەکی نەماوە، بەڵام لەرووی فیکری وئایدۆلۆژییەوە بەساڵانیکە لەهەرێمەکەدا کاردەکات و ئەمە کاتی دەویت و بەخێرایی لەناوناچێت.

'بەشێوازی نوێ هەوڵدان دەکەن'

عەفرین دەستنیشانی کرد کە دەبێت ئیستاکە داعش لەرووی سەربازی وڕیکخستنەوە لەسەرعەرد نەمینێت، بەلام لەرێگەی جیاوازەوە دیسانەوە بەنیازە خۆی زیندووبکاتەوە، بە ناو و ڕەنگی تازەوە خۆی دەردەخات و وتی، " بەهەزاران لایەنگریان هەیە، خەون وخەیاڵی ئەوەیان هەیە کە جارێکی تر بگەڕێنەوە سەردەسەڵات. ئێمە پلانی ئەوەمان داڕشتووە کە ڕێگەنەدەین داعش جارێکی تر سەرهەڵبداتەوە.

'خۆیان لەناوهاووڵاتیانی مەدەنی حەشارداوە وهێرش دەکەن'

عەدنان عەفرین فەرماندەی قەسەدە وەبیری هێنایەوە کە داعش لە دوا ساتەکانی خۆیدایە و قەسەدە پێش دەکەوێت و وتی، " بۆئەوەش داعش ڕۆژانە هێرش دەکات و ڕۆژێک بەبێ هێرش کردن دەربازنابێت. خۆیان لەناوهاووڵاتیانی مەدەنیداحەشارداوە، جل وبەرگی ئەوان لەبەردەکەن وهێرش دەکەن.٢ڕۆژ پێش ئیستا ٢ ژنی داعشی بەهەمان ڕێبازخۆیان لەناوشەڕڤانانی ئێمەدا تەقاندەوە."

'هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە بەبێ ئەوەی کە زیان بەهاووڵاتیانی مەدەنی بگەیەت، ڕزگاریان بکەین'

عەفرین ئاماژەی بە ڕزگارکردنی هاوولاتیانی مەدەنی کرد و وتی، " ئێمە دەتوانین بەخێرایی داعش لەناوبەرین، بەڵام بەهەزاران هاووڵاتی مەدەنییان وەک بارمتەگرتووە و وەک قەلغان بەکاریان دێنن. هەربۆیە ئێمە زۆربەهەستیارییەوە چالاکی دەکەین بۆئەوەی بتوانین بەبێ زیان گەیاندن بە هاووڵاتیان ئەوان ڕزگاربکەین.

'بۆگەڕانەوە هەرێمەکە ئارام نییە، هێشتا مینی چێنراوی زۆرلەهەرێمەکەدا ماوە'

فەرماندەی قەسەدە، عەدنان عەفرین ئەوەی خستەڕووکە هاووڵاتیان لە رێرەویی پارێزراو رزگاردەکرێن و لەهەرێمی هەجین و گوندە ڕزگارکراوەکاندا نیشتەجێ دەکرێن و وتی، " بۆگەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ گوندەکانی خۆیان هێشتا زووە، بەتەوای ناوچەکە پاک نەکراوەتەوە و بەسەدان مینی چێنراوە لە ناوچەکەدا بوونی هەیە و پووچەڵ نەکراونەتەوە. دوای ئەوەی کە ناوچەکە پاککرایەوە هاووڵاتیان دەتوانن بگەڕێنەوە سەرمال وحاڵی خۆیان."

ک-ش