عەفرین: لە مانگی ئایاردا ۳ هەزار و ٢٩٥ هاوڵاتی ڕفێندراون

لە عەفرین سوپای تورک و چەتەکانی، تەنها لە مانگی ئایاردا ۳ هەزار و ٢٩٥ هاوڵاتیی عەفرینیان ڕفاندووە، کە ٣٠ لەوانە ژنانی دووگیان بوون و دەستدرێژی سێکسیش کراوەتە سەر چەندین ژن.

لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو، ڕفاندنی هاوڵاتیان و دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی کورد ئیدی دیاردەشی تێپەڕاندوە و ڕۆژانە لە هەڵکشانێکی زۆر مەترسیدار دایە.‌ سەربازان و چەتەکانی تورکیا وێڕای ڕفاندن و دەستدرێژیەکەش هاوڵاتیان دەڕفێنن و بێسەروشوێنیان دەکەن و دەستیش بەسەر ماڵ و موڵکیاندا دەگرن.

بە گوێرەی زانیاری بەدەستخراو لە ناو کانتۆنی عەفرینەوە، تەنها لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، ۳ هەزار و ٢٩٥ هاوڵاتی کورد لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەر و تاقمە چەتەکانیەوە ڕفێندراون، کە ٣٠ یان ژنانی دووگیان بوون و دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان.

ڕاگەیەندرا، تا ئێستا چارەنوسی ڕفێندراوەکان نادیارە و هەندێک سەرچاوەش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتە داگیرکەرەکەی تورکیا ئاشکرایان کردووە، ڕفێندراوەکانی عەفرین بەتایبەتی ژن و منداڵەکان وەک غەنیمەتی جەنگ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و دابەش کراون بەسەر ئەندامانی تاقمە چەتەکانی سەر بە تورکیا،

هـ.هـ

ت