عەفرین لە ناولاپەڕەی دەفتەری یادگاریەکانی منداڵیکدا

"کاتی ئێمە لە عەفرین بوێن گولە وهاوەنیان هاوێشت، مرۆڤەکان مردن، خانوەکان ڕووخان"، ئەمە بەشێکە لە نووسینەکانی ناودەفتەری یادەوەرییەکانی منداڵێکی عەفرینی.

فەرید ئیبراهیم منداڵیکی تەمەن ٨ ساڵ کە لەگەل خانەوادەکەیدا لە کۆڵانی یەکەم لە ناوچەی ڤێلات-ی شاری عەفرین دەژیا، بەڵام بە هۆی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە فەرید لە گەڵ خێزانەکەی ئاوارە دەبێت و بە ناچاری لە کەمپی سەردەم لە شەهبا نیشتەجێ دەبێت، دوای پینج مانگ مانەوە لەکەمپدا بە هۆی نەخۆشی دایکی کۆچ دەکەن بۆ قامیشلوو.

بەجێهێشتنی هاوڕیكانی و ماڵە جوانەکەیان لە عەفرین زۆرکاریگەری لەسەر ژیانی فەرید کردوە سەرەرای ئەوەی فەرید ئیستا تەمەنی ١٠ ساڵە بەڵام بە ڕوونی خەمێکی ئاوارەیی و بێ واری لە ناوچاوەکانی بە دی دەکرێت.

فەریدی چاوگەش منداڵیکی زیرکە دەفتەررێکی بچووکی یادگاری و ڕۆژنووسی بۆ خۆی دروست کردووە بە ڕەنگی عەفرین خەمڵاندوویەتی و بەشێکی زۆرلە ڕووداوەکانی ژیانی لە دەفتەرە خنجیلانەکەیدا نووسیوە.

لە دەفتەرکەی فەریددا چی هەیە؟

فەرید هەموو دیمەنەکانی ئاوارە و جێ هێشتنی کۆڵانەکەیانی لەپێش چاو مابوو و بەردەوام باس لە چۆنیەتی هێرشی دەوڵەتی تورک و چۆڵکردنی شارەکەیان دەکات.

فەرید بە زمانێکی منداڵانە و زۆر تراژیدی نوسیەویەتەوە بەم شیوەی بۆئێمە خوێندوە: "ئەو کاتەی ئێمە لە عەفرین بوین گولە و قازیەفەیان دەهاویشت، مرۆڤەکان مردن، خانوەکان ڕووخان، ڕۆژێکی زۆر زەحمەت بوو" 

هاوکات لەبەر ئەوەی فەرید منداڵیکی زیرەک و سەرنج ڕاکیش و خوێن شیرینە لە ناو هەڤاڵانی یەپەگە و یەپەژە لە دەفتەری یادگاریەکەی فەرید بەزمانێکی سادە  یادگارین بۆ  نوسیوە، یەکێک لەو هەڤاڵانەی کە یادگاری بۆ نوسیوە ناوی ئارامە و نوسیوەیەتی:"بۆ هەڤاڵ فەرید، بە هێوام ڕۆژێک ئازادو سەربە خۆ بەیکەوە بژین،  سڵاو ڕیز هەڤاڵ ئارام"

ئەو منداڵەی عەفرینە ڕۆژەکانی خۆێ لە دووری شارەکەیان و ماڵەکەیان بە حەسەرتی گەڕانەوەی دەژیەت، هەموو ڕۆژەکانی خۆێ لە دووری کؤلان وهاوڕێانی بە وێنە کێشان هەستی خۆی دێنیتە زمان، هاوکات ئەو منداڵە بچووکە پێوەندیەکی باشی لەگەڵ ئاژەڵەکاندا هەیە.

ک-ش