فاتمە حەسەن: ئامانجی کۆنگرەی ستار دروستکردنی نەتەوەی دیموکراتیکە

دەیان ساڵ لەمەوبەر و هەتا ئەمرۆ، ژنی کورد بۆ ئازادی خۆی تێکۆشاوە، بەڵام ئەمڕۆ ژنی کورد بووەتە پێشەنگی هەموو ژنانی جیهان.

ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار فاتیمە حەسەن، بەبۆنەی ١٥-هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی ستار و تێکۆشانەکانی کۆنگرەی ستار لە سەرەتای دروستکردنی یەکێتی ستار بۆ ئاژانسی هەوالیی فورات قسەی کرد.

فاتیمە بەم شێوەیە دەستی بە قسەکانی کرد: "لە حەلەب لە ساڵی ١٩٩٥دا سەرەتا بە هەرەمەکی کارمان دەکرد، هەولمان دەدا فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاو بکەینەوە. بەو کارەی دەمانگرد هەوڵمان دەدا ژن خۆی بناسێت و مافەکانی خۆی بناسێت. ژن بزانێت چۆن کار بەڕێوەدەبات، لە ساڵی ١٩٩٥ەوە هەتا ٢٠٠٥ ئێمە بەو شێوەیە کار و خەباتی خۆمان درێژە پێدا. بەهۆی ئەوەی ئەو کاتە ترسێکیشمان لە ڕژێم هەبوو، بەڵام لە هەمان کاتدا پەروەردە بۆ ژنان دەکرایەوە، ڕۆژ بەرۆژ ئەو کارە بە ورەیەکی بەرزەوە پێشدەکەوت، هەروەها ئەو کاتانەی کە ئێمە کاری بەرەییمان کردووە، هەندێک دیدار لەگەڵ سەرۆک کراوە، ئەو ڕۆژانە بۆ ئێمە ڕۆژانی مێژوویی بوون".

فاتمە حەسەن لەبارەی بەستنی یەکەمین کۆنفرانس قسەی کرد و وتی: "لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکیتی ستار دامەزرا، لەبەر ئەوەی پێویستە ژن خۆیان پەروەردە بکەن بۆ ئەوەی خۆاین ئازاد بکەن، لەسەر ئەو بنەمایە کار بکات، لەبەر ئەوەی ئازادی ژن پێشیل دەکرێت. لەبەر ئەوە بە پێویست زانرا کە ڕێکخستنی ژنان بەرفراوانتر ببێت. لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ٢٠٠٥ بە بەشداریی ٣٥ ژن لە گەڕەکی فارس لە ناو حەلەب، یەکێتی ستار دامەزرێندرا، هەندێن بڕیار بۆ ڕزگارکردنی ژنان کە بەرەو کۆیلەیەتی دەچێت و یەکێتی هەموو ژنان لەناو ڕۆژاوا دروست بکرێت، بۆ ئەوەی بگەینە هەموو ژنانی ڕۆژئاوا.

سەرەتا نەمانتوانی لەگەل ژنانی پێکهاتەکانی دیکە پەیوەندی دروست بکەین و بەهێزی بکەین، چونکە ڕژێم نەیدەهێشت، لەبەر ئەوە کۆنفرانسی ساڵی ٢٠٠٥دا تەنیا بە بەشداریی ژنانی کورد لە هەموو ناوچەکانی سوریا یەکێتییەکە دامەزرا. بەڵام هەرچەندە ڕژێمیش نەیدەهێشت کە کاری خۆمان بکەین، بەڵام ئێمە هیچ کات نەترساین و لە کاری خۆمان بەردەوام بووین، بۆ ئێمە شانسێکی زۆر گەورە بوو کە یەکێتی ستارمان لە ناو گەڕەکی فارس دامەزراند".

فاتمە لە بەردەوامیدا وتیشی: "لە ساڵی ٢٠٠٧ لە گوندی فەفەر سخیر کۆنفرانسێکی تر بەسترا، بە بەشداربوونی ٦٠ یا ٧٠ ژن، یەکێتی ستار لەو کرنفرانسەدا بەرفراوانتر بوو. تا ئاستێک خۆمان گەیاندە هەموو ژنان و کار و خەباتێکی باش بەڕێوەچوو. لەوێدا هەندێک بڕیار دران، وەکو خۆ گەیاندنە هەموو ژنان و بۆ ڕزگارکردنی ڕێبەر ئاپۆ کار و خەبات بکرێت. هەتا ساڵی ٢٠٠٩ کۆنگرەیەکی دیکە لە قامیشلۆ بەسترا، ئەمجارەیان بە بەشداریی ١٠٠ ژن لە هەموو هەرێمەکانی سوریا، لە هەمان کاتدا لەوی بڕیار درا کە کارەکانی خۆی بەرفروانتر بکات. دوای ئەوە بە دوو ساڵ کۆنفرانسێک لە عەفرین بەڕێوەچوو، نزیکەی ١٥٠ ژن بەشدارییان کرد، هەرەوەها لەوێش هەندێک بڕیار دران بۆ ژن و کۆمەڵگە، بە تایبەت بۆ ژنانی گەنج کە زیاتر خۆیان بناسن و بکەونە سەر ڕێگەی ڕاست".

شەشەمین کۆنفرانس

هەروەها کۆنفرانسی شەشەم بە بەشداری نزیکەی ٣٥٠ ژن لە ڕمێلان بەڕێوەچوو، لەوێش هەندێک بڕیار دران لەبارەی ڕزگارکردنی ڕێبەر ئاپۆ، پەروەردە، ئابووری ژن، ژنانی گەنج چۆن خۆیان ڕێک بخەن. کەوانە زێڕین دروست کرا، هاوکات ناوی یەکێتی ستار گۆڕدرا بۆ کۆنگرەی ستار، بەو هۆیشەوە کارو خەباتانی ل جاران بەرفراوانتر بوو، هەروەها بەم شێوەیە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو ژنان بەهێزتر و پتەوتر بوو. هەورەها ئەو بڕیارانەی لەو کۆنفرانسەدا دران هەموویان جێبەجێ کران و هەتا ئێمەیان گەیاندە کۆنگرەی حەوتەم.

'ئامانج دروستکردنی نەتەوەی دیموکراتیکە'

وەکو کۆنگرەی ستار، کار و خەبات زیاترمان لێ داوا دەکرێت، بۆ ئەوەی بگەینە ئامانجەکەمان و تێکۆشان بکەین بۆ ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەی ڕێگەی ئازادی نیشانی ئێمە دا، ئێستا ژنانی کورد بونەتە نمونەی هەموو ژنان، لەبەر ئەوەی لە هەموو زەمینەیەکدا خۆیان سەلماند.

رۆڵی کۆنگرەی ستار لە شەری حەلەبدا

"رۆلی کۆنگرەی ستار لە ناو حەلەبدا، سەرەتا حەلەب گەمارۆ درا و نزیکەی ٥ ساڵ شەڕ لەناو حەلەبدا هەبوو، هەر جارەی کۆمەڵێک چەتە هەوڵیان دەدا بێنە ناو گەڕەکەکە، لە شەڕدا ژن ڕۆڵێکی زۆر گەورەی گێڕأ، چونکە لە هەموو شوێنێک ئامادەیی هەبوو، خواردنی دروست دەکرد، لە لایەنی تەندروستییەوە ڕۆڵێکی زۆر گەورەی هەبوو، لەبەر ئەوەی ژن ئاشتیخوازن، هەمیشە بۆ ئاشتی تێدەکۆشێت"

لە کۆتاییدا بۆ ساڵیادی کۆنگرەی ستار بانگەوازی بۆ هەموو ژنان کرد و وتی: "لەم ساڵەدا بانگەوازی بۆ هەموو ژنان دەکەین کە ببنە سەک و بۆ ئازادی ڕێبەرەکەیان و گەلەکەیان تێبکۆشن، بۆ ئەوەی هەتا ساڵیادی ساڵی داهاتوو ئازادی خۆمان بەدەست بهێنین".

ز.ش