فستەقی کوبانی بەرهەمێکی ناوازەیە

لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆهەر وەرزێکی ساڵ بەرهەمێکی جیاواز دەخرێتە بازاڕەوە. کوبانی یەکێکە لەوشوێنانەی کە بەهۆی لەباربوونی کەش وهەوا وبە پیت بوونی خاکەکەیەوە داری فستەق تێیدا بەجوانی گەشە دەکات.

دەربارەی شێوازی چاندن و بەخێوکردنی داری فستەق لە کوبانی ئەندازیاری کشتوکاڵ وباخداری بەکر باقی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد و وتی، "لە هەرێمی کوبانی هەموو جۆرە دارێک دەچێنرێت،بەڵام خاکی کوبانی بۆ داری فستەق زۆر تایبەت و لەبارە. باقی وتی، هەم خاک و هەمیش هەوای کوبانی بۆ فستەق زۆرگونجاوە.

دەربارەی ئەوە وتانەی کە داری فستەق لە هەرێمەکەدا بەرهەمی باش نادات وتی، " من خۆم داری فستەقم چاندووە و ئیستا خاوەن بەرهەمێکی باشم.دوای دە ساڵان ئیستاکە بەرهەم دەدات.هەندێک لەجوتیاران زۆربە پەلەن و دەیانهەوێت وەک گەنم و جۆ بەخێرایی بەرهەم بدات.

جێگەی وەبیرهێنابەوەیە کە دارە فستەقەکانی ناوچەی شام( دەمشق) تەمەنیان دەگاتە ١٨٠٠ساڵ و هەتا ئیستاش بەرهەم دەدات. ئەمە هێمای ئەوەیە کە خاکی هەرێمەکە بۆ فستەق لەبارەوە.

ک-ش