فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورك لە ئۆتۆموبیلێکی سەربازی ڕژێمیاندا - نوێكرایەوە

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئۆتۆموبیلێکی سەربازی ڕژێمی سوریایاندا کە چەکی قوڕسی تیدابوو. هێرشەکە لە گوندی دڕدارا ڕوویدا. لە گوندی ئۆم شهەفاش هێرشی فراوان ئەنجامدەدرێت.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی دڕدارا لە ئۆتۆموبیلێکی سەربازی ڕژێمی سوریایاندا کە چەکی قوڕسی تیدابوو.
داگیرکەریان هێرشیان کردە سەر گوندی ئۆم شهەفای تل تەمر و شەڕ بەردەوامە کە لەو گوندە هێزی ڕژێم جێگیرکراون.
لە گوندی ئۆم ملکەف لە ئەنجامی تۆپباراندا سەربازێکی ڕژێم بریندارکرا.
ف.ق